قوتابیانی قۆناغی چواری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندز كار له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یكه‌رێكی "هامڵتۆن" ده‌كه‌ن و ئێسته له قۆناغی كۆتایدان.
خاوه‌ن هیوا یه‌كێك له به‌شداربووانی پڕۆژه‌كه، بۆ "وشه" گوتی، دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ره به‌رنامه‌ی كاری چه‌ند قوتابییه‌كی قۆناغی چواری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانه.
ئه‌م رێگه‌یه له‌كاتێك بنیاتنرا كه رێگه‌ی نێوان زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان رێگای گلین و كاروانچێتی بووه
ڕوونیشی كرده‌وه كه دوای ته‌واوبوونی په‌یكه‌ره‌كه له‌سه‌ر ڕێی هامڵتۆن له رواندز داده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بزانن كێن. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه په‌یكه‌ره‌كه له فایبه‌رگڵاس پێكدێت.
ئارچیبالد مینلی هامڵتۆن خه‌ڵكی نیوزله‌ندایه و ساڵی 1924 له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق به‌شدار ده‌بێ و ماوه‌ی پێنج ساڵ كار له‌سه‌ر دروستكردنی ڕێییه‌ك ده‌كات له هه‌ولێره‌وه تا حاجی ئۆمه‌ران كه درێژییه‌كه‌ی 185 كیلۆمه‌تره.
ئارچیبالد هامڵتۆن له كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی (Road Through Kurdistan: Travels in Northern Iraq) زۆر شتی له‌سه‌ر كورد و كوردستان تۆماركردووه كه له ساڵی 1937 كتێبه‌كه‌ی له‌شاری له‌نده‌ن بۆ یه‌كه‌م جار به‌چاپ گه‌یاندووه.
ئه‌م رێگه‌یه له‌كاتێك بنیاتنرا كه رێگه‌ی نێوان زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان رێگای گلین و كاروانچێتی بووه و به‌مه‌یش رێگه‌یه‌كی بازرگانی و نێوده‌وڵه‌تی گرنگ كه پایته‌خته‌كانی به‌غدا و تاران و به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه كه بۆ سیاسه‌تی ئه‌و رۆژگاره‌ی به‌ریتانیا گرنگ بووه.
له‌هه‌مان كاتدا رێگه‌كه ژماره‌یه‌ك شار و شارۆكه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه له‌وانه ناوه‌ندی هه‌ولێر – شه‌قڵاوه – هه‌ریر – سپیلك – خه‌لیفان – گه‌لی عه‌لی به‌گ و بێخاڵ – رواندوز – سۆران – چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران.