"خالید جوندی" بانگخوازێكی ئیسلامیی میسڕییه، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه گۆشتی سه‌گ پاكه و ده‌شخورێ ئه‌مه‌ش به به‌ڵگه‌ی قسه‌ی یه‌كێك له گه‌وره مه‌زه‌وه‌كان.
ئه‌و بانگخوازه میسڕییه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاری نییه له‌سه‌ر فه‌توا و بۆچوونه‌كانی، هه‌را دروست ده‌كات، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی كه‌ناڵێكی میسڕیدا، ده‌یخاته ڕوو كه بۆچوونی زۆرینه (جمهور)ی زانایان ئه‌وه‌یه كه سه‌گ پیسه، به‌ڵام ئیمامی مالیك ده‌ڵێ پاكژه، به‌و پێیه، گۆشته‌كه‌شی پاكه و ده‌خورێ.
خالید جوندی، مامۆستایه‌كی ئایینیی ده‌رچووی ئه‌زهه‌ره و یه‌كێكه له بانگخواز و دانه‌ره ناسراوه‌كان له جیهانی ئیسلامی به گشتی و میسڕ به تایبه‌تی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامییه و پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وتیشه، خاوه‌نی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنییه كه فیكری ئه‌زهه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه.