به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ورده‌كاری و پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وا و باران بارین و پله‌ی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو كوردستان له ژێر كاریگه‌ر هه‌ردوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور و ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ، له هه‌ولێر سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان هه‌وری باراناوی ده‌بێ له زۆربه‌ی كاته‌كانی ڕۆژدا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش حه‌وت پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و له هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ل په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، له سلێمانیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له هه‌ندێك ناوچه‌دا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 19 پله و نزمترین پله‌ش شه‌ش پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.