ئاریانا گراندی گۆرانیبێژی ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك ئاشكرای كرد كه هاوسه‌رگیریی كردووه.
دوای بوونی ماوه‌یه‌ك پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له نێوانیان، ئاریانا گراندی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ داڵتۆن گۆمز بازرگانی ئه‌مه‌ریكی هاوسه‌رگیریی كرد و وێنه‌كانی دوای چه‌ند ڕۆژێك بڵاو كرده‌وه.
له 15ی ئایاری ئه‌مساڵدا هاوسه‌رگیرییان كرد
ئاریانا و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه دوو ساڵ له خۆی بچووكتره، له 15ی ئایاری ئه‌مساڵدا هاوسه‌رگیرییان كرد، ئاهه‌نگه‌كه‌شیان تا ئاستێك به نهێنی له هۆڵێكی بچو‌وكدا دوور له چاوی میدیاكان كرد، ئاریانا كه وێنه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا مێژووی ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی نووسیوه و هیچی تری نه‌گوتووه.
ئاریانا گراندی بوتێرا له‌دایكبووی 26ی حوزه‌یرانی 1993یه، به ئاریانا گراندێی ناوبانگی ده‌ركردووه و یه‌كێكه له ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژه گه‌نج و ناسراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.