هه‌ردوو كۆمپانیای ئینستاگرام و فه‌یسبووك، تایبه‌تمه‌ندییه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و دوو ئه‌پڵیكه‌یشنه زیاد ده‌كه‌ن كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالووده‌ی ژماره‌ی لایكن، جێی دڵخۆشییه.
ده‌روونی ئێوه له بازرگانیی ئێمه گرنگتره
له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه، كۆمپانیای فه‌یسبووك و ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندیی شاردنه‌وه‌ی ژماره‌ی لایك و كۆمێنت بۆ به‌كارهێنه‌رانیان زیاد ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌ران به‌هۆی كه‌میی لایك بۆ وێنه و پۆسته‌كانیان، تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بوون.
ئالووده‌بوون به ژماره‌ی لایك و كۆمێنت، یه‌كێكه له كێشه ده‌روونییه هه‌ره باوه‌كانی سه‌رده‌می ئێسته و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش، كۆمپانیای فه‌یسبووك و ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندیی شاردنه‌وه‌ی ژماره‌ی لایك و كۆمێنتی زیاد کرد.
له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ش كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده له‌ڕووی بازرگانییه‌وه قازانج بۆ ئێمه كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌روونی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانمان له بازرگانیی ئێمه گرنگتره.
ئێستە لەڕێی دەستکاریکردنی بەشی settings دەتوانن ئەم تایبەتمەندییە چالاک بکەن، دواتر بۆ هەر پۆستێک دەتانەوێ ژمارەی لایک بشاردرێتەوە، Hide like count بکەن.