گه‌لی زۆرگڤان یه‌كێكه له ناوچه گه‌شتیارییه سه‌رنجڕاكێش و دڵڕفێنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مساڵ ژماره‌ی گه‌شتیارانی زیادی كردووه و بووه‌ته پلانی زۆرینه‌ی گه‌شتیارانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام خزمه‌تگوزاریی له ئاست پێویست نییه.
سه‌یرانگای گه‌لی زۆرگڤان ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی مێرگه‌سۆر، به‌هۆی بوونی سروشتێكی جوان و ئاوێكی سازگار له ناوچه‌كه، ساڵانه هاووڵاتی و گه‌شتیارێكی زۆر رووی تێده‌كه‌ن، ئه‌مساڵیش وه‌ك باوترین ناوچه‌ی گه‌شتیاری له‌ناو هاووڵاتییان باس ده‌كرێت و وێنه‌كانی سه‌رنجی هاووڵاتییانی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی ڕاكێشاوه.
وێنه‌كانی ئەم ناوچەیە سه‌رنجی هاووڵاتییانی هه‌رێم و عێراق و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی ڕاكێشاوه
له‌باره‌ی چوونی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كه و ئاسانكردنی ڕێی گه‌شتیاران، بارزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران به "وشه"ی گوت، گه‌لی زۆرگڤان سه‌ر به بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری مێرگه‌سۆره، ئه‌وانیش پلانی باشتركردنی ڕێ و دانانی توالێت و زۆر خزمه‌تگوزاریی تریان بۆ گه‌لی زۆرگڤان و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی تری سه‌ر به بنكه‌كه‌یان هه‌یه.
ڕوونی كرده‌وه، بنكه‌ی گه‌شتوگوزاری مێرگه‌سۆر پلانه‌كانیان ئاراسته‌ی ئێمه كردووه، ئێمه‌ش ده‌رخسته و و كه‌شفمان بۆ كردووه و بۆ سه‌رووی خۆمان واته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێرمان ناردووه، چاوه‌ڕێین وه‌ڵام بدرێته‌وه و ده‌ست به خزمه‌تگوزارییه‌كان بكه‌ین.
ساڵی ڕابردوو سه‌یرانگه‌ی گه‌لی زورگڤان و چه‌ند شوێنێكی تری سنووری سۆران، خراونه‌ته پلانی گه‌شتوگوزاره‌وه بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه تا ئێسته نه‌توانراوه كاری له‌سه‌ر بكرێت.