ئیپیرا ڕۆبۆتێكی دروستكراو له‌سه‌ر شێوه‌ی ژنه، بۆ یه‌كه‌مین جار وه‌ك ئه‌كته‌ر له فیلمێكی توركیدا به‌شداری ده‌كات.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه، ئیپیرا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بیرول گۆفین به‌رهه‌مهێنه‌ری ناسراوی تورك كردووه، به‌منزیكانه ده‌ست به مۆنتاجی فیلمێك به پاڵه‌وانێتیی ئه‌و ڕۆبۆته ده‌كرێت.
كۆمپانیای مینتی ژاپۆنیی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری ڕای گه‌یاند، فیلمه‌كه له‌ژێر ناونیشانی Digital Human به سه‌رپه‌رشتیی كۆمپانیای گۆفین دروست ده‌كرێت.
بڕیارە له ساڵی داهاتوو له سینه‌ماكان نمایش بكرێت
ڕوون كراوه‌ته‌وه، بڕیاره له مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو ده‌ست به تۆماركردنی فیلمه‌كه بكرێت، دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانیشی، له ساڵی داهاتوو له سینه‌ماكان نمایش بكرێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆبۆته‌كان ئێسته له زۆربه‌ی بواره‌كانی ڕۆژانه‌دا به‌كار دێن و سه‌ركه‌وتوو بوون، ڕێی تێده‌چێت به‌كارهێنانی ئیپیرای ڕۆبۆتیش وه‌ك ئه‌كته‌ر سه‌ركه‌وتوو بێت.
ئیپیرا له دیزاینی باگیر ئاكبایه، زه‌ینه‌ب نال سیزار وه‌ك ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر كاری له‌سه‌ر سیستمه‌كه‌ی كردووه، یه‌كێكه له ڕۆبۆته ناسراوه‌كانی توركیا و خه‌ڵك چاوه‌ڕێی چالاكی و هه‌واڵه‌كانی ده‌كه‌ن، بڕیاریشه له داهاتوودا كۆنسێرتێكی گۆرانیی پێ پێشكه‌ش بكرێت.