له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌یانیان ڕۆژی نوێ ده‌ست پێ ده‌كات و چالاكییه‌كانی به ته‌واوی ڕۆژه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، پێویسته به ته‌ندروستترین شێوه ڕه‌فتار بكرێ و له هه‌ڵه دوور بن.
ماڵپه‌ڕی womenshealthmag بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك خووی به‌یانیان هه‌ن، وا ده‌كه‌ن كێشی جه‌سته زیاد بێت، ته‌نانه‌ت خووه‌كان مه‌رج نییه پێوه‌ندییان به خواردن و خواردنه‌وه‌ش هه‌بێت.
مه‌رج نییه پێوه‌ندییان به خواردن و خواردنه‌وه‌ش هه‌بێت
ڕوون كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كێشت به‌بێ ویستی خۆت زیاد نه‌كات، واز له‌م خووانه بێنه:
_ زۆر مه‌خه‌وه، واته تا نیوه‌ڕۆ و دوای نیوه‌ڕۆ له‌ناو جێ مه‌مێنه‌وه، چونكه زوو له‌خه‌و هه‌ستان جه‌سته چالاك ده‌كات و له قه‌ڵه‌وی ده‌تپارێزێت.
_ ماڵه‌كه‌ت ڕووناك بكه‌وه، كاتێك ده‌خه‌وین زۆربه‌مان له ژووری تاریك ده‌خه‌وین كه ئه‌مه‌ش مه‌رجی خه‌وی ته‌ندروسته، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هۆرمۆنه‌كان ده‌ست به چالاكی بكه‌ن و مێشك و جه‌سته هه‌ست به گۆڕانكاریی ته‌واو بكه‌ن، پێویسته دوای له‌خه‌و هه‌ستان ماڵه‌كه‌ت ڕووناك بكه‌یته‌وه و په‌رده لاده‌یت.
_ جێیه‌كه‌ت چاك مه‌كه، كاتێك دوای له‌خه‌و هه‌ستان ڕاسته‌وخۆ به‌تانی و لێفه‌ی سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ت ڕێكده‌خه‌یته‌وه، ڕێ له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌كتریای ناو جێیه‌كه‌ت ده‌گریت، ئه‌مه‌ش به‌پێی قسه‌ی پسپۆران ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی.
_ له‌بیری ده‌كه‌یت كه خۆت بكێشیت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات گرنگی به كێش نه‌ده‌یت و بێ ئاگاداریی خۆت له‌پڕ بۆت ده‌ركه‌وێ چه‌نده زیادت كردووه، بۆیه باشتره به‌یانیان خۆت بكێشیت.
_ ژه‌می به‌یانی یه‌كێكه له ژه‌مه سه‌ره‌كی و گرنگه‌كانی ڕۆژ، بۆیه هه‌ر ده‌بێت بیخۆیت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕێكی كه‌میشی لێ بخۆیت، له نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌دا زیاتر ده‌خۆیت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوون.