ددان ده‌رهاتنی منداڵ یه‌كێكه له قۆناغه سه‌خت و پڕ ئازاره‌كان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو دایكێك چاوه‌ڕێی بینینی ئه‌و قۆناغه ده‌كات، تا له گه‌شه‌ی سروشتیی منداڵه‌كه‌ی دڵنیا بێت و خواردنه‌كانی ورده ورده بۆ بگۆڕێت.
كه‌ی منداڵ ددانی دێت؟
به‌پێی قسه‌ی پسپۆران منداڵی تازه له‌دایكبوو، به‌گشتی له ته‌مه‌نی چوار مانگییه‌وه ددانه‌كانی ده‌ست به ده‌رهاتن ده‌كه‌ن، له هه‌ندێك منداڵ له ته‌مه‌نی نێوان چوار بۆ حه‌وت مانگی، هه‌ندێك منداڵیش له نۆ مانگییه‌وه ددانیان دێت و ئه‌مه‌شیان هه‌ر ئاساییه.
دواتر ورده ورده ددان ده‌رهاتن به‌رده‌وام ده‌بێت، تا له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا ددانی ته‌واوی ته‌مه‌نی خۆیان دێت و به‌ئاسایی ده‌توانن به‌كاری بێنن.
پسپۆران ده‌ڵێن، منداڵ هه‌یه زووتر له ته‌مه‌نی چوار مانگی ددانی دێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك منداڵ تا دوای سێ ساڵی هه‌موو ددانه‌كانی ئه‌و ته‌مه‌نه‌یان نایه‌ت، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر زۆر دره‌نگ نه‌خایه‌نێت، پێویست به ترس ناكات و ئاساییه، چونكه هیچ قۆناغێكی گه‌شه‌ی منداڵ وه‌ك یه‌ك نییه و له یه‌كێك بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه.
نیشانه‌كانی ددان ده‌رهاتنی منداڵ چین؟
به‌پێی قسه‌ی پسپۆران، دووباره ئه‌م حاڵه‌ته‌ش له منداڵێك بۆ منداڵێكی تر جیاوازه و نیشانه‌كان ده‌گۆڕێن، ته‌نانه‌ت ڕێژه‌ی ئه‌و ئازاره‌ی منداڵ به ددان ده‌رهاتن ده‌یچێژێ، له یه‌كێك بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه.
منداڵ كه ددانی دێت، هه‌ست به خورانی پووكی ده‌كات، بۆیه هه‌م زۆر ده‌ست بۆ ده‌می ده‌بات و ده‌گری، هه‌میش یارییه‌كانی و هه‌رچیی به‌رده‌ست بكه‌وێت ده‌یكاته ده‌می و ده‌یجوێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هاتنی ددانه وردهكانیهتی.
هه‌ندێك منداڵ تووشی ئازاری سك ده‌بن، هه‌ندێكیان تا ده‌یانگرێت، هه‌ندێكیشیان تووشی كه‌مخۆری ده‌بن و هه‌ندێك حاڵه‌تیش هه‌یه كه منداڵ ئاره‌زووی خواردن به ئاستێك له ده‌ست ده‌دات، كار ده‌كاته سه‌ر كێشی و زوو هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
پسپۆران ده‌ڵێن، سه‌ره‌تا دوو ددانه بچووكه‌كه‌ی ژێرەوە له منداڵدا دێن، بۆ ئه‌وه‌ی ددانه‌كان به‌جوانی و ڕێكی بمێننه‌وه، دایك ده‌بێت له‌و كاته‌ی دوو ددانه‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ی ده‌بینێ، به فڵچه‌ی تایبه‌ت ده‌ست به شووشتنی ددانه‌كانی منداڵه‌كه‌ی بكات و پووكی به هه‌مان فڵچه بۆ بشوات.
ژماره‌ی ددان به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵ چه‌ندن؟
ئه‌مه‌ش له منداڵێك بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام به گشتی منداڵ له ته‌مه‌نی 11 مانگی‌دا ده‌بێت چوار ددانی هاتبێت، له 15 مانگی‌دا هه‌شت ددانی هه‌بێت، له 19 مانگی‌دا 12 ددانی هه‌بێت، له 23 مانگیشدا 16 ددانی هه‌بێت؛ ئه‌گه‌ریش ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ت گه‌یشته 18 مانگ و ددانی نه‌هاتبوو، پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، چونكه ئه‌مه بێگومان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كێشه‌یه‌ك له منداڵه‌كه‌تدا هه‌یه.