شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌ست پێ كردووه كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی دانانی میكانیزمی ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له به‌غدا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی شانده‌كه‌ی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق كۆبۆوه و گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه یاسای بودجه خستویه‌تییه سه‌رشانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان. ھه‌ردوولاش ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ جێبه‌جێ كردنی یاساكه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه كه بڕیاره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر بكرێت سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی راپۆرتێكی ھاوبه‌ش له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ش ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بكرێت.
ئێواره‌ی دوێنی یه‌كشه‌م شاندی باڵای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ دانانی میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی یاسای بودجه‌ی 2021.