عه‌تا سه‌راوی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ده‌بێته سه‌ره‌تاییه‌كی نوێی كێشه‌ی ناو ئه‌و حزبه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه پڕووشكی ئاگره‌كه‌ی به‌ر كێ ده‌كه‌وێ كه پێده‌چێ ئاگره‌كه‌ی گه‌وره‌بێ.
ناكۆكییه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌یادی 46 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه قۆناغێكی تری بڕی. شه‌ڕی لاهوور جه‌نگی و كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ كۆتایی نه‌هاتووه، عه‌تا سهراویشی هاته، سه‌راوی هه‌رچی نهێنییه له‌سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتیی به‌نیازه ئاشكرای بكات.
ده‌رگایه‌كی نوێی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی كرده‌وه
یه‌كێتی، له كاتێكدا یادی 46 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌كاته‌وه، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019 كۆنگره‌ی چواره‌می گرێدا و دروشمی "نوێبوونه‌وه‌ی" به‌رز كرده‌وه. هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی بوونه هاوسه‌رۆكی ئه‌و حزبه، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌كی زۆر خه‌باتگێڕ و كاره‌كته‌ره گرنگ و سیاسییه‌كانی ناو ئه‌و حزبه كشانه‌وه یان دوور خرانه‌وه كه كۆسره‌ت ره‌سووڵ و عه‌دنان موفتی و ئه‌رسه‌لان بایز له سه‌ره‌كیترینیانن.
عه‌تا سه‌راوی و لاهوور جه‌نگی
عه‌تا سه‌راوی كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه، ده‌رگایه‌كی نوێی شه‌ڕی له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی كرده‌وه. عه‌تا به ئاشكراكردنی ده‌رمانخواردكردنی و نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن ده‌ستی پێ كرد. هێشتا لاهوور وه‌ڵامێكی بۆ قسه‌كانی نه‌بووه، به‌ڵام ژێر به‌ژێر به‌رده‌وامه له هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی و راونانی سه‌راوی بۆ به‌غدا كه له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه داڵده‌دراوه.
عه‌تا وای ده‌بینێ لاهوور سته‌می لێ ده‌كات
عه‌تا سه‌راوی و لاهوور جه‌نگی مێژوویه‌كی درێژیان پێكه‌وه نییه، ته‌نانه‌ت له ڕۆژی كۆنگره‌ی ئه‌و حزبهیشهوه كه‌وتوونه‌ته ململانێ كه به‌شێكی كه‌می ململانێییهكانیان پێوه‌ندی به خزمه‌تكردن و پێشڤه‌بردنی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سه و چاوی له ته‌ماحی خۆیه‌تی.
عه‌تا وای ده‌بینێ لاهوور سته‌می لێ ده‌كات، چونكه به‌پێی قسه‌كانی خۆی بێ، ئه‌و شه‌ڕی ئه‌نساری كردووه و هه‌ر به‌فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتیش خێزانه‌كه‌ی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریسته كردووه. ئه‌وه‌یش وایكردووه ئێسته به لاهوور بڵێ" تۆ كێی؟". ته‌نانه‌ت له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئارتی ئه‌نجامیدا، گوتی، " ده‌رمانخوارد كراوه" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه لاهوور جه‌نگی ئه‌و كاره‌ی به‌رانبه‌ری كردووه.
عه‌تا سه‌راوی جیا له‌وه‌ی ناكۆكی له‌گه‌ڵ لاهوور جه‌نگی هه‌یه، ماوه‌یه‌ك له ڕێی ده‌زگای زانیاری یه‌كێتییه‌وه كه لاهوور جه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، چه‌ندان نهێنی له‌سه‌ر به‌رپرسه‌كانی حزبه‌كه‌ی خۆی ده‌ست كه‌وتووه. "وشه" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ناو یه‌كێتییه‌وه زانیویه‌تی كه ترسی به‌رپرسانی یه‌كێتی و لاهوور جه‌نگی له قسه‌كانی عه‌تا سه‌راوی نییه، به‌ڵكو ترس له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نهێنیانه‌یه كه له‌سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتی له ده‌زگای زانیارییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ئه‌و بۆمبه‌ی به‌ده‌ستی عه‌تا سهراوییهوهیه چه‌ندان نهێنیی به‌رپرسانی یه‌كێتییه كه له‌ناو ده‌زگای زانیاری "فایلی سێكسی" پێ ده‌ڵێن، جگه له‌وه‌ی نهێنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ژێر به‌ژێر كار بۆ لایه‌ن و كه‌سی تر ده‌كه‌ن و له‌ناو حزبهكهیشدا خه‌ریكی گرووپ و بازرگانین هه‌ن.
فایله‌كانی ده‌ست عه‌تا سه‌راوی ئه‌ژنۆی به‌رپرسانی یه‌كێتیی هێناوه‌ته له‌رزه، بۆیه شه‌وی ڕابردوو دوای به‌شداری له به‌رنامه‌كه‌ی، راسته‌وخۆ عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێوه‌ندی پێوه ده‌كات و داوای لێده‌كات چه‌ند ڕۆژێكی تر ددانبهخۆیدا بگرێ، به‌ڵام سه‌راوی ره‌تی ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات لاهوور جه‌نگی پێوه‌ندی پێوه‌بكات.
سه‌راوی كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ یه‌كێتیی به‌هی خۆی ده‌زانێت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر شه‌هیدیان بۆ داوه هه‌رگیز بیر له وازهێنانی ناكاته‌وه، پێده‌چێ شه‌ڕه‌كه‌ی درێژه بكێشێ، بێگومان ئه‌گه‌ر پارێزراو بێ.
له كێشه‌ی نێوان عه‌تا سه‌راوی و لاهوور جه‌نگی، به‌رهه‌م ساڵح بێبه‌ری نییه، به‌ڵكو ئاگه‌داری ورده‌كاری كێشه‌كانه و ئێسته‌یش كه سه‌راوی له به‌غدایه به‌رهه‌م ساڵح ده‌یپارێزێ.
مه‌ترسییه‌كی تری سه‌راوی
جیا له هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایله سێكسییه‌كان و نهێنییه‌كانی تری به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی، مه‌ترسییه‌كی تری عه‌تا سه‌راوی ئه‌وه‌یه كه له ئه‌گه‌ری قووڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی په‌نا بۆ چه‌ك ده‌بات، ئه‌وه‌یش وه‌ك پشت به‌ستن به عه‌شیره‌ته‌كه‌ی كه وه‌ك باس ده‌كرێ هه‌مووان پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن.
ئێسته هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه سه‌راوی وه‌ك بۆمبێكی گه‌رمی نه‌ته‌قیو وابێت و له ههرچركهیهكدا بێ یه‌كێتی بسووتێنێ، بۆیه ئه‌و كاته نه لاهوور و نه خزمه‌كانیشی فریای كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ناكه‌ون.