هه‌میشه كه ئۆتۆمبێل ده‌كڕیت، وریای ئه‌وه به له كێی ده‌كڕیت و چی ده‌كڕیت، چونكه چه‌ندان كه‌س هه‌ن فرتوفێل ده‌كه‌ن له فرۆشتنی ئۆتۆمبێل به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌موكوڕییه‌ك تێیدا، بۆیه شاره‌زایانی میكانیك هۆشیاریی ده‌ده‌ن كه هه‌ر كاتێك ئۆتۆمبێلت كڕی، پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ ئه‌نجام بده، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو زانیارییه‌كان له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ئاشكرا بن.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، زۆر له فرۆشیاره‌كانی ئۆتۆمبێل به مه‌به‌ستی شاردنه‌وه‌ی گرفته‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له داشبۆڕد به تێپی ڕه‌ش شوێنی لایته‌كان ده‌گرن، به‌مه‌یش نازانی چ گڵۆپێك داگیرساوه و ئۆتۆمبێله‌كه كێشه‌ی چییه؟ بۆیه هه‌میش له‌كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل، پێش هه‌موو شتێك پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ ئه‌نجام بده.
هەمیشە وریای ئەم فرتوفێڵانە بە لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێلدا
نموونه له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ، ئۆتۆمبێلمان هه‌یه ته‌نیا له‌به‌ر كێشه‌ی یه‌ك وایه‌ر گڵۆپی ABS و دژه‌خلیسك و ده‌بڵ ئه‌كسلی له داشبۆرده‌كه‌ی داگیرساوه، به‌ڵام فرۆشیاره‌كه به تێپی ڕه‌ش شاردبووه‌وه؟ دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ كرا هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان ده‌ركه‌وتن. ئه‌وه‌یشی گوت، به‌شێكی زۆر له ئۆتۆمبێله مۆدیل به‌رزه‌كان كه ده‌بڵ ئه‌كسلن كاتێك ABS كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت، سیستمی ده‌بڵ ئه‌كسل له‌كار ده‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته ABS چاك بكرێته‌وه.
بۆیه هۆشیاریی ده‌دات و ده‌ڵێ، هه‌ر كاتێك له‌سه‌ر كڕینی ئۆتۆمبێلێك ڕێككه‌وتی، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی ته‌واوت بۆ ئه‌نجام دا له‌ڕووی ''نه‌بوونی بۆیه و پارچه و هه‌رشتێكی تر''، ڕاسته‌وخۆ بیبه بۆ لای كه‌سێكی شاره‌زا با به كۆمپیوته‌ر پشكنینی بۆ بكات، چونكه هه‌موو گرفته‌كان له‌ڕێیه‌وه دیاری ده‌كرێت و فرتوفێڵه‌كانیش ئاشكرا ده‌بن.
ماوه‌یه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌موكوڕییان له چه‌ند سیستمێكی ئۆتۆمبێله‌كه دروست ده‌بێت و گلۆپی داشبۆرد داده‌گیرسێ، هاووڵاتییان به‌گشتی و فرۆشیاران به‌تایبه‌تی ناچن كه‌موكوڕییه‌كه چاك بكه‌ن ته‌نیا به تێپێكی ڕه‌ش ده‌یگرن و بێ ویژدانانه به هاووڵاتییانی ده‌فرۆشن.