جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان داوا له یوسف محه‌مه‌د كۆبوونه‌وه به فڕاكسیۆنه‌كان نه‌كات، به‌ڵام به بڕیاری تایبه‌تی خۆی و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌نجامی داوه.
دوێنێ چوارشه‌م یوسف محه‌مه‌د له نووسینگه‌ی سلێمانیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، وه‌ك بڵاویشی كردووه‌ته‌وه، بانگشێشته‌كه ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كراوه، به‌ڵام پارتی هه‌ر زوو به‌شداریكردنه‌كه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له كۆبوونه‌وه‌ی نێوخۆیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێشنیاز بۆ یوسف محه‌مه‌د كراوه كه له‌م دۆخه‌دا كه پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجام نه‌دات، به‌ڵام به بڕیاری نه‌وشیروان مسته‌فا كۆبوونه‌وه‌كه بانگه‌شه‌ی بۆ كراوه، ئه‌مه‌ش جاری یه‌كه‌م نییه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانییه‌وه سه‌ركۆنه‌ی یوسف محه‌مه‌د بكرێ، پێشتریش له پێش ئەنجامدانی دانیشتنی پەڕلەمان لە 19ی ئاب/ئۆگۆستوسی پار كه تایبه‌ت بووه بە پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، چەند ئەندام پەڕلەمانێكی گۆڕان و چەند ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی، داوایان لێ كردووە كە ئەو كۆبوونەوەیەی پەڕلەمان نەكرێت.
وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی گوت: یوسف محه‌مه‌د به‌بێ گوێدان به ڕاوێژی حزبه‌كه‌ی، پێی گوتوون: "ئێوە هیچ لە یاسا نازانن، به‌وهۆیه‌وه كێشه له نێوان به‌شێك له ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان و یوسف محه‌مه‌د دروست بووه.
جێی باسه له 23 حوزه‌یران/یۆنیۆی 2015 دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ سازانی نیشتمانی، پڕۆژه‌یاسای یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان خسته به‌رنامه‌ی دانیشتن و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرد، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی پارتی دیموكراتی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه، هه‌رچه‌نده شه‌وی 18 له‌سه‌ر 19ی ئاب/ئۆگه‌ستس لایه‌نه‌كانی كوردستان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا كۆ بوونه‌وه و داوایان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد كۆبوونه‌وه‌ی به‌یانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پڕۆژه یاساكان دوا بخات، به‌ڵام له‌لایه‌ن یوسف محه‌مه‌دی سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه، گوێ به‌و داوایه نه‌درا، هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌كه ره‌زامه‌ند بوو به دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و دواتر له سنووری سلێمانی و گه‌رمیان په‌لاماری باره‌گه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان درا و له 12 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر رێگری له هاتنی یوسف محه‌مه‌د بۆ شاری هه‌ولێر كرا، به‌هۆی ئه‌م رووداوانه‌وه، گرژی كه‌وته نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و تا ئێسته‌ش ئه‌و گرژیی و ناكۆكییانه چاره‌سه‌ر نه‌كراون.