ناكۆكی نێوان مه‌حموود سه‌نگاوی و لاهوور تریاكی ده‌گاته لووتكه و له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌ت به كۆچی دوایی كادرێكی یه‌كێتی، سه‌نگاوی هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان كه له‌لایه‌ن لاهووره‌وه دانراوه.
له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا مه‌حموود سه‌نگاوی كه میدیاكانی یه‌كێتی به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌یان ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ هیچ پۆستێكی له یه‌كێتی نییه، گوتی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند هه‌یه له سنووری گه‌رمیان ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك ده‌ستیان ماچ بكات.
رۆژانه ده‌بیستن و ده‌بینن كادری یه‌كێتی ده‌تۆرێن
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و جۆره په‌روه‌رده‌ی فێری كادره‌كانی ئێسته‌ی یه‌كێتیی كردووه، ده‌بێ په‌شیمان بكرێنه‌وه، چونكه ده‌بێت بچنه ماڵان نه‌ك خه‌ڵك بێته لای ئه‌وان.
وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه رۆژانه ده‌بیستن و ده‌بینن كادری یه‌كێتی ده‌تۆرێن و پێوه‌ندی به‌حزبه‌كانی تره‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی ئێسته‌ی یه‌كێتییه .
له به‌رانبه‌ردا ئه‌كره‌م ساڵح گوته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی 11ی رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به "وشه" راگه‌یاند، مه‌حموود سه‌نگاوی له روانگه‌ی په‌رۆشی بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌نگه ئه‌و قسانه‌ی كردبێ.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ی ئه‌مڕۆ له هۆڵی هونه‌ر بۆ كۆچی دوایی لاله‌حه‌مه سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتیی به‌ڕێوه چوو.
پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتییه و به كه‌سێكی نزیك له لاهوور تریاكی داده‌نرێ، له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌وه چه‌ندان كه‌س له یه‌كێتی وازیان هێناوه، ئێسته مه‌حموود سه‌نگاوی به ته‌واوی بۆ لادانی دژایه‌تی ده‌كات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی