به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا و له هه‌ولێر و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ پاشان بۆ په‌له هه‌ور ده‌گۆڕێت. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ و له سلێمانیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 19 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.