رۆژانه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه پرسیاری زۆر ده‌كرێت و ده‌گوترێ له چ كاتێكدا داگیرساندنی ساردكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل زیانی هه‌یه؟ له وه‌ڵامدا ئه‌ندازیارێكی میكانیكی روونی ده‌كاته‌وه و حاڵه‌ته‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
ئیدریس عوسمان پیرۆت ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، به‌گشتی حاڵه‌ته‌كان جیاوازن، به‌شێوه‌یه‌ك ''داگیرساندنی ساردكه‌ره‌وه پێش رۆیشتن، دوای رۆیشتن، له خێراییدا'' ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كێشه‌ی نه‌بێ، هیچ زیانێكی نییه و ده‌توانی ساردكه‌ره‌وه داگیرسێنیت.
ساردکەرەوە لەم وەرزەدا سەرەکیترین بەشی ئۆتۆمبێلە، بۆیە لە حالەتی بوونی گرفت دایمەگرسێنن
ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا زیانی هه‌یه بۆ ڕادێته‌ر و بزوێنه‌ر، ئه‌و كاتانه‌ی ''كۆمپرێسه‌ر گرفتی هه‌یه یان كار ناكات یانیش ساردكه‌ره‌وه‌كه غازی كه‌م بووه‌ته‌وه''، له‌و دوو حاڵه‌تانه‌دا باش نییه ساردكه‌ره‌وه داگیرسێنیت، چونكه زیانی هه‌یه.
پرسیاری ئه‌وه‌یش كراوه، ئایا دوای تێكچوونی كۆمپرێسه‌ر ده‌توانین ئۆتۆمبێل لێ بخوڕین، ئه‌و شاره‌زایه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، به‌ڵێ ده‌توانی تا ماوه‌یه‌كیش چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ی، به‌ڵام ساردكهرهوهت نابێت، له حاڵه‌تی داگیرساندنی ساردكهرهوهكهیشت ته‌نیا هه‌وای گه‌رم دێت و زیانی هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل، بۆیه باشتره كاتێك كۆمپرێسه‌ری ساردكه‌ره‌وه خراپ ده‌بێت زوو چاره‌سه‌ر بكرێت.