له یاریی شه‌وی رابردووی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك و فینلاند له یۆرۆی 2020، كریستیان ئێركسنی یاریزانی دانیمارك به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له نێو یاریگه به‌ربووه‌وه و له هۆش خۆی چوو، به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه دروست كرد، كه سه‌یری یارییه‌كه‌یان ده‌كرد، هه‌روه‌ها شۆكێكی گه‌وره بوو، كه هه‌موومان نزامان ده‌كرد یاریزانه‌كه سه‌لامه‌ت بێت.
هێشته رانه‌گه‌یاندراوه حاڵه‌ته‌كه‌ی ئێریكسن چییه، نۆره‌ی دڵه، یان وه‌ستانی دڵ یان شتێكی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روونه، هێشته مرۆڤایه‌تی زیندووه، هێشته هه‌ست و سۆز و به‌یه‌كه‌وه بوون هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
رووداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، وانه‌ی به‌پێزی تێدا بوو، مرۆڤایه‌تی و خانه‌واده‌ی وه‌رزشی له دنیا هه‌موو به‌یه‌كه‌وه له خه‌می یه‌ك یاریزاندا بوون، هاوسۆزی بوون، هه‌موومان له دڵه‌وه نزای سه‌لامه‌تیمان بۆ كریستیان ده‌خواست، خۆ ئه‌و ئێمه ناناسێ، ئاگایشی لێمان نییه، به‌ڵام ئه‌وه هه‌ستی زیندووی مرۆڤبوونه، وای له هه‌ر یه‌كێكمان كردبوو له خه‌می مانه‌وه‌ی رۆحی مرۆڤێكدا بین.
له روویێكی تره‌وه، رووداوه‌كه‌ی ئێریكسن هۆشداریمان ده‌داتێ، كه ژیانی مرۆڤ له یاری و پاڵه‌وانیه‌تیی و ركابه‌ری و رق و كینه گه‌وره‌تر و به‌نرختره، ئیتر ململانێ و توندوتیژی له ژیان و له نێو یاریگه وهرزشییهكانیشدا، هه‌مووی ناگات به یه‌ك هه‌ناسه‌وه‌رگرتن و هه‌ستی مرۆڤبوونمان كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری وه‌ك كریستیان ئێریكسندا هات، هۆشدارییه‌كی گرنگتریشی تێدایه، ئه‌ویش به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی ژیانی یاریزانانه له نێو یاریگه‌كان و تیپه وه‌رزشییه‌كاندا، به تایبه‌تی لای ئێمه له كوردستان.
هه‌موومان بینیمان كه چۆن له چه‌ند چركه‌یه‌كدا تیمێكی پزیشكیی گه‌وره گه‌یشته لای ئێریكسن و توانیان له مردن رزگاری بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه له كوێی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی گرنگیپێدانی ته‌ندروستیین له نێو یاریگهكانماندا، باشترین و گه‌وره‌ترین یانه‌ی وه‌رزشی له كوردستان، ته‌نیا "یه‌ك چاره‌سه‌ركاری پزیشكی" له‌گه‌ڵدایه، كه دڵنیام ئه‌ویش توانا و زانیارییه‌كانی سنووردارن، بۆ یانه بچووك و كهمدهرامهتهكانیش هیچ ناڵێم.
هه‌روه‌ها بابه‌تێكی تریش هه‌ر له‌و رووداوه‌ی كریستیاندا دێته پێشه‌وه، ئه‌ویش خشته و كاتی یارییه‌كانه، هه‌رچه‌نده له كوردستان ئه‌وه‌نده خول و پاڵه‌وانیه‌تیی زۆرمان نییه، تا ترس له ماندووبوونی یاریزانان هه‌بێت، به‌ڵام به هۆی كه‌شی گه‌رمی وڵاتی ئێمه، زۆر پێویسته كارگێڕ و راهێنه‌ران ئاگایان له كاتی مه‌شق و یاری بێت و خۆیان به نوێترین زانیارییه‌كانی جۆری مه‌شق و راهێنانه‌كان ئاشنا بكه‌ن و یاریزانهكانیشیان له به‌كارهێنانی ده‌رمان و خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش بپارێزن و كۆنتڕۆڵیان بكه‌ن.
له دواییدا، وه‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌ی نزایان بۆ سه‌لامه‌تیی ئێریكسن كردووه، منیش هیوای ته‌ندروستییه‌كی باشی بۆ ده‌خوازم، به‌ڵام گرنگتره ئه‌وه‌یه ئێمه سوود و ئه‌زموون له‌و رووداوه وه‌ربگرین.