بۆ مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كە لە عێراق مووچەكانیان بۆ سەر میلاكی هەرێمی كوردستان دەگوازنەوە، بڕیار دەرچوو كە مووچەكانیان هاوشێوی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەبێت.
ئەمڕۆ یەكشەم 13ـی حوزەیران، لە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، ئەو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاكی حكوومەتی عێراق گوازراونەتەوە یان دەگوازرێنەوە سەر میلاكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی هاوتاكانیان لە هەرێمی كوردستان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت و نابێ هیچ جیاوازییەك لە مووچەكانیان بمێنێت.
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، نابێت هیج جۆرە جیاوازییەك بمێنێت لە مووچەكانیان
لە نووسراوەكەدا ڕوون كراوەتەوە، ئەو كەسانەی میلاكیان بۆ سەر مووچەی هەرێمی كوردستان دەگوازرێتەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران، نابێت هیج جۆرە جیاوازییەك بمێنێت لە مووچەكانیان لەگەڵ فەرمانبەرانی تری هەرێمی كوردستان.
لە نووسراوەكەدا ئەوەیش باس كراوە، بۆ ئەو فەرمانە كار بە هیچ گشتاندن و ڕێنوێنییەك ناكرێ تایبەت بۆ ئەو كەسانەی مووچەكانیان دەگوازنەوە.
ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە كاتێكدایە، پێشتر جیاوازی مووچە هەبوو لە نێوان فەرمانبەرانی چەند دامەزراوەیەك، بە تایبەت دامەزراوە هاوبەشەكانی فیدراڵی لە هەرێمی كوردستان هەن.