پرسیاری ئه‌وه كراوه ئایا پاتری و عه‌قڵی ئۆتۆمبێل پێوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟ شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌شه‌كانی ئۆتۆمبێل زۆربه‌یان پێوه‌ندیی راسته‌وخۆیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی پاتری و عه‌قڵ، بۆیه تێكچوونی پاتری به‌مشێوه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر عه‌قڵ دروست ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، له پشكنینی كۆمپیوته‌ری، ده‌توانی هه‌موو كێشه كاره‌باییه‌كان دیاری بكه‌یت به‌تایبه‌تی كێشه‌ی عه‌قڵ. هه‌ر كاتێكیش كێشه له ئاگری عه‌قڵ دیاری كرابوو، ئه‌وا 70% ئه‌گه‌ری شۆرته له سه‌ری پاتری، بۆیه ده‌كرێ بڵێین خراپبوونی پاتری تا ئاستێك كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر عه‌قڵی ئۆتۆمبێل.
سەرەکیترین هۆکارەکانی سووتانی عەقڵ، شۆرتی پاترییە
ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه چه‌ند ئۆتۆمبێلێك ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌بووه و چاره‌سه‌ر كراون، به‌هۆی بوونی شۆرت له‌سه‌ری پاترییه‌كه‌یان چه‌ند فیوزێكی سووتاندبوو، ئه‌گه‌ر زیاد له ئاستی ئه‌و فیوزانه تێپه‌ڕێت، ئه‌وكات زیان به عه‌قڵ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر فیوزه‌كان بگۆڕیت و نه‌هێڵیت بگات به ئاستی خراپبوونی هه‌موو فیوزه‌كان، ئه‌وا عه‌قڵ بێ كێشه ده‌مێنێته‌وه.
هۆشیاریی ئه‌وه ده‌دات، سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی سووتانی عه‌قڵ، شۆرتی پاترییه، بۆیه زۆر ئاگاداری سه‌ری پاتریی بن، به پێچه‌وانه له سارد و گه‌رمه‌كه دانه‌نێنه‌وه، چونكه ئه‌مه راسته‌وخۆ عه‌قڵ ده‌سووتێنێت.