نرخی دۆلار دابەزی

:: PM:03:00:14/06/2021 ‌
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار جارێكی تر دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتەوە خوار 150 هەزار دینار. خاوەن نووسینگەیەكیش دەڵێت، ئەمڕۆ پارەیەكی زۆر لەلایەن بانكی ناوەندی خراوەتە بازاڕ.

ئەمڕۆ دووشەم 14ـی حوزەیران، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی نرخ بۆ دراو گۆڕینەوە، بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلار جارێكی تر دابەزینی لە بازاڕەكان تۆمار كرد و گەیشتە خوار 150 هەزار دینار.

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی ئەو بڕیار و ڕێكارانەی دەری كردبوو و دەچێتە بواری جێبەجێكردن
زیاتر گوتی، بەیانی ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 150 هەزار و 350 دینار بووە، كەچی ئێستە 100 دۆلار بە 149 هەزار و 800 دینارە، ئەمەیش مانای دابەزینی 500 دینارە بۆ هەر 100 دۆلارێك.

لەبارەی هۆكاری نزمبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی ئەو بڕیار و ڕێكارانەی دەری كردبوو و دەچێتە بواری جێبەجێكردن، بانكی ناوەندیش بڕی دوو ملیۆن دۆلاری زیاتری پارەی نەقدی خستووەتە بازاڕەكان كە پێشتر 40 بۆ 41 ملیۆن دۆلار بووە، ئەمڕۆ زیاتر لە 43 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕ.

دابەزینی نرخی دۆلار لە كاتێكدایە لە 14 ڕۆژی ئەم مانگە، دۆلار بەردەوام ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە و چەندان نرخی نوێی پێوانەیی تۆمار كرد و 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار و 700 دینار.

 



وشە - رامیار جەواد