یه‌كێك له‌و به‌شانه‌ی ئۆتۆمبێل كه زۆر دووچاری سووتان و خراپبوون ده‌بێته‌وه پلاكه‌كانه، هۆكاره‌كه‌شی بۆ خراپی به‌نزین ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام لێره‌دا پرسیاری ئه‌وه دروست بووه، ئایا به‌كارهێنانی پلاكێك كه كۆدی هه‌ڵه‌یه و بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ناشێ و ده‌یبه‌ستی، ئه‌مه چی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه ده‌هێنێت؟
له‌مباره‌یه‌وه شێرزاد وسوو ئه‌ندازیاری میكانیكی، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م حاڵه‌ته به‌گوێره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام زۆرینه‌یان گڵۆپی پاترییان له داشبۆرد داده‌گیرسێت، كاتێك پلاكی عادی یان كۆدی هه‌ڵه‌ی بۆ داده‌نرێت. مه‌رجیش نییه كاتێك گڵۆپی پاتریی داگیرسا بۆ پلاك بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه پێویست ده‌كات پشكنینی كۆمپیوته‌ری بۆ ئه‌نجام بده‌یت.
تێکچوونی پلاک یەکێکە لە کێشە باوەکانی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان، هۆکارەکەیشی خراپی بەنزینە
به‌ڵام به نموونه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئۆتۆمبێلێكیان بۆ هێناین كه له‌ڕێدا گڵۆپی پاتری هه‌ڵده‌بوو، دوای پشكنینی كۆمپیوته‌ری كێشه‌كه‌مان ته‌نیا له پلاك دیاری كرد، كه سه‌یرمان كرد پلاكی عادی و كۆدی هه‌ڵه‌ی بۆ به‌سترابوو، ئه‌مه‌یش كێشه‌كه‌ی دروست كردبوو، به‌گۆڕینی پلاكه‌كان و دانانی چوار پلاكی ئۆرجیناڵ كێشه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كرد.
ڕێنوێنی هاووڵاتییان ده‌كات به‌وه‌ی نابێ كۆدی پلاكی هه‌ڵه بۆ ئۆتۆمبێل ببه‌سترێت، چونكه پلاك پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی نییه به پاترییه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێك وه‌ستا لایان سه‌یر ده‌بێت كه گڵۆپی پاتری چ پێوه‌ندییه‌كی به پلاكه‌وه هه‌یه، بۆیه زۆر وریابن كاتێك كه پلاكی ئۆتۆمبێل ده‌گۆڕی، ئۆرجیناڵ بێت و كۆدی خۆشی بێت.