پلەكانی گەرما لە كوردستان كەمێك دادەبەزن

:: AM:10:15:15/06/2021 ‌
بەپێی دواین پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان كەمێك دادەبەزن.

لە ماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش بۆ سبەی چوارشەم بەراورد بە ئەمڕۆ سیشەم دوو پلە نزم دەبنەوە.

لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی، بەڵام بۆ سبەی دەگاتە 38


ئەمڕۆ سیشەم لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی، بەڵام بۆ سبەی دەگاتە 38. سلێمانیش هاوشێوەی هەولێر دەبێت و دوو پلەی تر دادەبەزێت.

بەرزترین پلەی گەرما لە دهۆك 38 پلەی سیلیزییە و بۆ سبەی دەگاتە 37 كە لەو ساتەی ساڵدا بە پلەیەكی گونجاو هەژمار دەكرێت. 

گەرمترین پارێزگای كوردستانیش كەركووكە كە بەرزترین پلەی گەرمی لەمڕۆدا دەگاتە 42 و بۆ سبەی چوارشەمیش بۆ 40 پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

لە پارێزگای هەڵەبجەش بەرزترین پلەی گەرما لەمڕۆدا دەگاتە 42 بەڵام بۆ سبەی سێ پلە دادەبەزێت و دەگاتە 39 پلەی سیلیزی.



وشە - سلێمان تاشان