جگه له مرۆڤ، كه‌ڵه‌شاخ بۆ ته‌ندروستی و پاككردنه‌وه‌ی لاشه له خوێنی كه‌ڵه‌كه‌بوو قه‌تیسكراو، بۆ چه‌ندان ئاژه‌ڵیش ده‌كرێت، له‌وانه ئه‌سپ كه سوودێكی زۆری پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی حوزه‌یران، حوسێن مه‌عرووف پزیشكی ڤێتێرنه‌ری له سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌سپ ئاژه‌ڵێكی تایبه‌ت و نازهه‌ڵگیراوه له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه، له زۆربه‌ی ئاژه‌ڵه‌كانی تر زیاتر گرنگی به ته‌ندروستی ده‌درێت، ئه‌مه‌یش هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه وابووه، ساڵانێكی زۆره و له كۆنیشدا ئه‌و خووه هه‌بووه كه كه‌ڵه‌شاخ بۆ ئه‌سپه‌كانیش كراوه.
ڕوونی كرده‌وه، "له ڕووی زانستی پزیشكی ڤێتێرنه‌ریی ڕێپێدراوه و هیچ زیانێكی نییه، بگره چه‌ندان سوودیش به ئه‌سپ ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وانیش خۆیان له چالاكبوونی سوڕی خوێن، به‌هێزبوونی به‌رگری له‌شی ئه‌سپه‌كه و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژبوونی زۆری ماسولكه‌كانی ئه‌سپه‌كه، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی پشتی و قاچه‌كانی، هه‌روه‌ها ده‌رچوونی ماده كیمیاییه زیانبه‌خشه‌كان و پاشماوه‌ی ده‌رمانه‌كان له جه‌سته‌یدا كه پێشتر به شێوه‌ی حه‌ب یان ده‌رزی وه‌ری گرتووه، جگه له‌وانه نه‌هێشتنی چه‌وری ژێر پێستی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵی زیاده‌ی له‌شی ئه‌سپه‌كه".
ئاماژه‌ی كرد، ئه‌نجامدانی كه‌ڵه‌شاخ بۆ ئه‌سپ له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و پزیشكی تایبه‌ته‌وه ده‌كرێت، چونكه هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له برینداركردنی زیان به ئه‌سپه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی ده‌بێت.
كه‌ڵه‌شاخ (حجامه) واتا مژین و ده‌رهێنان، بریتییه له ده‌رهێنانی خوێن له‌لاشه به‌ئامێرێكی گونجاو. كه‌ڵه‌شاخ بابه‌تێكی كۆنه و پێشتریش هه‌ر هه‌بووه. كه‌ڵه‌شاخ له مرۆڤدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی لاشه له خوێنی كه‌ڵه‌كه‌بوو و قه‌تیسكراو، چه‌ندان سوودی زانستی هه‌یه، كه‌ڵه‌شاخ له ڕووی ئاینی ئیسلامه‌وه وه‌ك زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د سه‌یر ده‌كرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه كه كه‌ڵه‌شاخ له كاتی میسرییه كۆنه‌كانیش هه‌بووه.
شایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌م 11ی ئایاری 2016، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراێكدا ئاماژه‌ی دا، "كه‌ڵه‌شاخ (حجامه) كارێكی مۆڵه‌تپێدراو نییه و ئه‌نجامدانی قه‌ده‌غه‌یه له كوردستاندا". به‌ڵام تا ئێسته‌یش له زۆربه‌ی نۆرینگه پزیشكی و دوكانه‌كانی تایبه‌ت به یاریده‌ده‌ری پزیشكی له لاكۆڵانه‌كان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، یان به كۆمه‌ڵ له مزگه‌وته‌كان له رێوڕه‌سمێكدا ده‌كرێت و كه‌ره‌سته‌كانیشی له بازاڕدا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌فرۆشرێن.