گۆرانیبێژی لاو شه‌هرام سه‌ردار له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، تیزه‌ری نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی به‌ناوی "دڵی دێوانه" بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی حوزه‌یران، هونه‌رمه‌ند ئارام سه‌ردار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ڤینۆ پڕۆده‌كشن، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌مزووانه كلیپی "دڵی دێوانه" له كه‌ناڵی یوتیوبی كه‌ناڵی كوردماكس موزیك بڵاو ده‌كرێته‌وه، یه‌كێكه له گۆرانییه‌كی ناو ئه‌لبوومی "بۆ دایكم"، كاری به‌رهه‌مهێنانی له‌لایه‌ن ڤینۆ پڕۆده‌كشنه‌وه بۆ كراوه و گۆرانیبێژ شه‌هرام سه‌ردار گوتوویه‌تی.
ڕوونی كرده‌وه، به‌رهه‌مه‌كه یه‌كێك له به‌رھه‌مه ھه‌ره تایبه‌ته‌كانی گۆرانیبێژ شه‌هرام سه‌رداره، تێكسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن چنوور ڕه‌شیده‌وه نووسراوه، میلۆدی له‌لایه‌ن مازیار فه‌لاحییه‌وه بۆ كراوه، ئه‌رێنجمێنتی له‌لایه‌ن سامانه‌وه بۆ ئه‌نجام دراوه.
شه‌هرام سه‌ردار خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌مه و هه‌واداری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه و له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی گۆرانی و موزیكی هه‌بووه، له ساڵی 2012 هاتووه‌ته ناو دنیای هونه‌رییه‌وه. دوا به‌رهه‌می هونه‌ری به‌رهه‌مێك بوو به‌ناوی "تائه‌به‌د" له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بڵاوی كرده‌وه.