گرووپی G7 /وڵاتانی پیشه‌سازیی دنیا/ له بڕگه‌یه‌كی به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌یان له به‌ریتانیا، ئاماژه به ڕۆڵی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی داعش و پرسی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌ی گرووپه‌كه‌دا هاتووه، به پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه ڕۆڵی هێزه ته‌ناهییه‌كانی عێراق و له‌ناویاندا هێزی پێشمه‌رگه له سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعش.
به‌یاننامه‌كه دووپات له پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه ئازادكراوه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی داعش و سه‌رخستن و دروست به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق ده‌كاته‌وه، كه بڕیاره له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه بچێت.
گرووپی G7 هه‌روه‌ها دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێ سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری بۆ عێراق بگه‌ڕێته‌وه گرووپه لاده‌ره‌كان له یاسا كۆنتڕۆڵ بكرێن.
باسكردنی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا كه ئاراسته‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، دووپاتی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی ناو به‌یاننامه‌كه كرد بوو.