پێگه‌ی "
Business Insider" ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئاماده‌كردنی پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕی سوپای عێراق له 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی 50 هه‌زار پێشمه‌رگه به‌سه‌ر 150 هه‌زار سه‌ربازی سوپای به‌عسی عێراق ده‌كات.
له بابه‌ته‌كه هاتووه، له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2002 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا كه شه‌ڕ له دژی ڕژێمی به‌عس به‌رپا بكات و كۆتایی به سه‌دامی خوێنمژ و دیكتاتۆر بهێنێت، له‌گه‌ڵ بوونی زانیاری و ده‌نگۆی زۆر له‌وه‌ی كه سوپای به‌عس خاوه‌نی چه‌كی كیمیایی و كۆكوژه، هاوكات سوپاكهیش یه‌كێك بوو له به‌هێزترین سوپاكانی جیهان و دوو ده‌یه‌یه پێش بڕیاره‌كه توانیبووی ماوه‌ی هه‌شت ساڵ له‌گه‌ڵ سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بجه‌نگێت.
پلانی گرتنی عێراق و ڕووخاندنی سه‌دام و ڕژێمه‌كه‌ی به‌وجۆره بوو كه له باكور و باشووره‌وه هێرش بكرێ، دواتر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له باكور و باشووره‌وه له به‌غدای پایته‌خت به‌یه‌كتر بگه‌نه‌وه و كۆتایی به سه‌دام بهێنن، ئامانج له‌و كاره‌یش دابه‌شكردنی سوپای به‌عسی سه‌دام بوو به‌سه‌ر به‌ره‌ی باشوور و باكوری عێراق و په‌رتكردنی هێزه‌كان و لابردنی سه‌رنجیان له‌سه‌ر به‌غدای پایته‌خت.
به‌هۆی ڕێگری توركیا لیوای چواری سوپای ئه‌مه‌ریكا نه‌یتوانی بگاته كوردستان و پێشمه‌رگه ئه‌ركی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای به‌عسی گرته ئه‌ستۆ
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له باكور ده‌رفه‌تی مه‌زن هه‌بوو، تا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌گه‌ڵ كورده‌كان كار بكه‌ن، كه هه‌ر له زووه‌وه نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ڕژێمی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی بوون، بۆیه پێشمه‌رگه بژاره‌یه‌كی زۆرباش و هاوبه‌شێكی كارا و كاریگه‌ر بوو، چونكه جیوگرافیای ناوچه‌كه‌یش شاره‌زابوون، به به‌راورد به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ڕازیكردنی كورده‌كان كارێكی ئاسان نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوژمنی سه‌دام بوون، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی له دوای جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی به‌عس له ئاكامی هێرشی سه‌دام بۆ سه‌ر كوێت، ئه‌مه‌ریكا به كورده‌كانی دابوو، هیچیانی جێبه‌جێ نه‌كردبوو، بۆیه ئه‌مه كارێكی ئاسان نه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش دواجار توانرا كورده‌كان ڕازی بكرێن.
له هه‌نگاوی یه‌كه‌م دوای ڕازیبوونی كورده‌كان، بڕیار درا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێزێكی تایبه‌تی هاوبه‌ش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات، بۆ مه‌شق و ڕاهێنانكردن به پێشمه‌رگه و ئاماده‌كردنیان. پێشمه‌رگه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌لتای ئه‌مه‌ریكی و كۆماندۆی به‌ریتانی و هێزی ئه‌ركه سه‌خته‌كان ڤایكینگ 400 مه‌شقیان پێ ده‌كرا.
تا كاتی هێرش بۆ سه‌ر به‌عس، 50 هه‌زار پێشمه‌رگه مه‌شق و ڕاهێنانیان پێكرا، ده‌بوو له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ژماره‌یان كه‌م بوو، له دژی 150 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و هێزه‌كانی گاردی كۆماری به چه‌كی قورس و تانكه‌وه بجه‌نگن.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه لیوای چواری پیاده‌ی سوپاكه‌ی له ڕێی توركیاوه بگه‌یه‌نێته كوردستان و پێشڕه‌وی بۆ به‌غدا بكات، به‌ڵام به‌هۆی ڕێگری توركیا و قه‌ده‌غه‌كردنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یشی به ڕووی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌نجه‌رلیك، نه‌توانرا ئه‌و لیوایه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نرێته كوردستان، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باكوری عێراق به‌سترا.
هه‌مووان چاوه‌ڕوانی شكستی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان بوون له میحوه‌ری باكور، به‌ڵام پێشمه‌رگه توانی شكست به 150 هه‌زار سه‌ربازی سوپای به‌عس بهێنێت
به‌شێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له‌و بڕوایه‌دابوون كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له قۆڵی باكور به‌رانبه‌ر هێزه‌كانی به‌عس تووشی شكست و گرفت ده‌بن، به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی توركیا و نه‌توانینی چوونی لیوای چوار بۆ ناوچه‌كه، به‌ڵام كورده‌كان سه‌لماندیان كه ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه سه‌خته بگرنه ئه‌ستۆ و به سه‌رپه‌رشتی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاویان نا و توانیان هێزه‌كانی به‌عس كه ژماره‌یان 150 هه‌زار چه‌كدار بوو له شاره‌كانی مووسڵ و كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله به ته‌واوی تێكیان بشكێنن.
له سه‌ره‌تادا هێزه‌كانی به‌عس به‌رگریان كرد و سه‌دام له‌و بڕوایه‌دابوو كه له باكور به‌هۆی بڕیاره‌كه‌ی توركیا هیچ پێشڕه‌وییه‌ك ناتوانرێ ئه‌نجام بدرێت، بۆیه سه‌رنجی له‌سه‌ر باشوور بوو و ده‌یه‌ویست ژماره‌یه‌كی زۆرتری هێزه‌كان بۆ باشوور بگوێزێته‌وه، به‌ڵام توانرا هه‌رزوو ده‌ست به‌سه‌ر مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك بگیرێت و ئه‌و هێزانه‌ی سه‌دام به نیازی گواستنه‌وه‌یان بوو بۆ باشوور هه‌ڵاتن و تێك‌شكێنران.
كڵاوسهوزهكان و هێزی ده‌لتا و ڤایكینگه‌كان له‌و ئه‌ركه سه‌خته بێ پێشمه‌رگه هه‌رگیز نه‌یانده‌توانی سه‌ركه‌وتوو بن، چونكه ژماره‌ی ئه‌وان زۆر كه‌م بوو و پێشمه‌رگه هه‌موو ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ كرد، ئه‌وه‌ی هه‌مووان پێشبینیان ده‌كرد، پێچه‌وانه ده‌رچوو و هه‌رزوو له باكور شكست به به‌عس و سوپاكه‌ی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه هێنرا.