كۆمپانیای ئۆنه‌ر دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك دابڕابوو له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل، ئه‌مڕۆ گه‌ڕایه‌وه بازاڕه‌كان و مۆبایلێكی جۆری ''Honor 50 pro''ی بڵاو كرده‌وه.
ماڵپه‌ڕی ''
gadgets'' ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئێسته كه سه‌رانسه‌ری دنیا ئه‌و به‌رهه‌مه به‌رده‌سته و یه‌كێكه له‌و مۆبایلانه‌ی ئۆنه‌ر كه گرنگییه‌كی زۆری پێ دراوه، هه‌م له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندییه‌وه و هه‌میش له‌ڕووی دیزاینه‌وه، بۆیه وایكردووه خه‌ڵك داواكاریی زۆریان له‌سه‌ری هه‌بێت، چونكه نرخێكی گونجاوی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌یه‌تی گران نییه، ئه‌مه‌یش وایكردووه داواكاری زۆری له‌سه‌ر بێت.
کامێرای ئەم مۆبایلە 108 مێگاپێکسڵە
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و گوتوویه‌تی، پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه به تازه‌ترین سیستم كار ده‌كات، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 32 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 108https://gadgets.ndtv.com/honor-50-pro-price-in-india-103014 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.72 ئینجه و روونییه‌كه‌ی به سیستمی FULL HD كار ده‌كات، ئه‌مه‌یش زۆر ناوازه‌ی كردووه و وایكردووه داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ر بێ له هه‌موو دنیادا.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه، ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا، ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه خاوه‌ندارییه‌تی هۆنه‌ر ده‌كات و هاوشێوه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی گرنگی زۆریش به‌و ده‌دات.