سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ كارگێڕیی یانه‌كه‌ی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رێكنه‌كه‌وت و ماڵئاوایی له یانه‌كه كرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی حوزه‌یران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سێرخیۆ رامۆس ماڵئاوایی له یانه‌ی ریال مه‌درید كرد، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی هات و له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش رێكنه‌كه‌وتن.
رامۆس گوتی: "ئێسته كاتی ماڵئاواییه، له سه‌ختترین كاته‌كانی ژیانمدا ده‌ژیم".
كاپتنه‌كه‌ی مه‌درید به گریانه‌وه قسه‌ی كرد و گوتی: "كاتێك هاتمه ئه‌م یانه‌یه، ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو، سوپاس بۆ خوا ئێسته خانه‌واده‌یه‌كی جوانم هه‌یه و هه‌رده‌م پاڵپشتییان كردووم".
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، كه وه‌ك ئاهه‌نگێك بوو بۆ رێزگرتن له خزمه‌تی یاریزانه‌كه، باوك و دایك و هاوژین و منداڵه‌كانی رامۆس ئاماده‌بوون.
سێرخیۆ گوتی: "ده‌مه‌وێت سوپاسی سه‌رۆكی یانه‌كه و راهێنه‌ران، یاریزانان و سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی یانه‌كه بكه‌م، سه‌یری رووخساری هه‌مووان ده‌كه‌م و هه‌ست به سۆز و گه‌رموگوڕیی ده‌كه‌م".
رامۆس هه‌روه‌ها گوتی: "هه‌موو كات جه‌ماوه‌ری مه‌درید له كاته سه‌خته‌كان پاڵپشتییان كردووم، حه‌زم كرد له سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێیان بڵێم ماڵئاوا، هیوادارم هه‌موو شتێك باش بێت".
رامۆس كه له 2005 له سێڤییاوه رووی كرده ریال مه‌درید و 16 یانه‌یه له‌وێدا یاریی ده‌كات، 22 نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ست هێنا، له‌وانه‌ش چامپیۆنزلیگ، لالیگا، جامی شا، جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، مۆندیالی یانه‌كان و ده‌یان نازناوی تر.
رامۆس هێشته ئاشكرای نه‌كردووه ده‌چێته چ یانه‌یه‌ك، به‌ڵام له كۆتا قسه‌كانیدا گوتی: "ده‌مه‌وێت بۆ چه‌ند ساڵێكی تر تواناكانم ده‌ربخه‌م، له دڵه‌وه سوپاستان ده‌كه‌م، به‌م زووانه ده‌تانبیمه‌وه.
گفتوگۆی نێوان یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام دواجار رێكنه‌كه‌وتن.
ریال مه‌درید ده‌یویست گرێبه‌ستی رامۆس بۆ یه‌ك ساڵ نوێ بكاته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی به رێژه‌ی 10%، به‌ڵام یاریزانه‌كه رازیی نه‌بوو.