هێلین ناوی ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 18 ساڵه‌یه كه به‌هۆی كڕینی حه‌بی ئۆنلاین به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی كێشی، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و مانه‌وه‌ی شه‌ش ڕۆژ له نه‌خۆشخانه، ئه‌مڕۆ گیانی له ده‌ست دا.
هێلین له‌ڕێی فهیسبووكهوه حه‌بی "ماد ماكس"ی كڕیوه كه تایبه‌ته به كێش زیادكردن. به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" حه‌به‌كه مۆری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام له ڕێی ئۆنلاینه‌وه رێكلامێكی زۆری بۆ ده‌كرێ و خه‌ڵكی زۆر به‌كار ده‌هێنن.
هێلین 36 ده‌نك له‌و حه‌په‌ی خواردبوو
كاری حه‌بی ماد ماكس ئه‌وه‌یه كه خواستی مرۆڤ بۆ خواردن ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ورییه‌كانی جه‌سته له شوێنێك كۆ ده‌كاته‌وه.
هێلین ئه‌حمه‌د قوتابی قۆناغی دووی په‌یمانگایه و ده‌رچووه بۆ قۆناغی سێیه‌م. د. نه‌سره‌ت خۆشناو مامۆستای زانكۆیه و كه‌سوكاری ئه‌و كچه‌یه، بۆ "وشه" گوتی، هێلین 36 ده‌نك له‌و حه‌په‌ی خواردبوو، دوای ئه‌وه هه‌ستی به‌بێ تاقه‌تی كردووه، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و به‌په‌له نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه".
"جگه‌ر و گه‌ده و گورچیله‌كانی هێلین به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه‌وه له‌كار كه‌وتوون، ریخۆڵه‌ی گرێی زۆری تێدا دروست بووه". كه‌سوكاری هێلین وا ده‌ڵێن.
"وشه" به‌دوای كۆمپانیای "ماد ماكس" گه‌ڕا له ئینته‌رنێت، هیچ كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تی ده‌رمان به‌و ناوه‌وه نییه. كه‌واته ئێسته نازانرێ ئه‌و حه‌به دروستكراوی ناوخۆیه یان چی بووه و هێلین به‌هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
د. زرار حوسێن پسپۆڕی نه‌خۆشی هه‌ناو له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ئه‌و كه‌یسه ده‌بێ ئه‌و پزیشكه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كردووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هێلین به‌هۆی گرێی ریخۆڵه‌وه گیانی له ده‌ست دابێ، ئه‌وه چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، گرێ هه‌یه به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه دروست ده‌بێت و گرێی تریش هه‌ن كاتیین و به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری دروست ده‌بێ.
كوالێتی كۆنترۆڵی ده‌رمان له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ربه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ناو به‌ناو لیستی ئه‌و ده‌رمانانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه قه‌ده‌غه‌ن. هۆشداریش ده‌دات هه‌ر ده‌رمانێك ئه‌گه‌ر ستیكه‌ر (له‌زگه)ی تایبه‌تی كوالیتی كۆنترۆڵی پێوه نه‌بێت، نه‌یكڕن.
جیا له‌وه‌ی له ڕێی كۆمپانیا و به‌فه‌رمی ده‌رمان ده‌هێنرێته كوردستان، هاوكات گومان ده‌كرێ له چه‌ندان ده‌روازه‌ی تریشه‌وه هێشتا هاتنی ده‌رمان به قاچاخ كۆنترۆڵ نه‌كرابێت. ئه‌وه‌یش یه‌كێك بێ له‌و ده‌رمانانه.