خولى نایابى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كانى عێراق له هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد و یانه‌ی برایه‌تی له یه‌كه‌م یارییدا بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد.
ركابه‌رییه‌كانی "گردبوونه‌وه‌ى دووه‌م"ـى خولى نایابى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كانى عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی حوزه‌یران له شارى هه‌ولێر و له هۆڵى یانه‌ى ئه‌كاد عه‌نكاوه ده‌ستی پێ كرد.
یانه‌ى برایه‌تى له یاریى گه‌ڕی هه‌شته‌م و ده‌ستپێكى یارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا، رووبه‌رووى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بوونه‌وه و له ئه‌نجامدا یاریزانان "كارزان ئه‌حمه‌د، ئه‌نوه‌ر موئه‌یه‌د و شاهین نه‌جات) بردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانیان له یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان تۆمار كرد و ئه‌نجامی كۆتایی 3-0 یاریی بوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، له سه‌عات 17:30 له یاریى گه‌ڕی نۆیه‌مدا و یه‌كێك له یارییه به‌هێزه‌كانی خوله‌كه‌دا، یانه‌ی برایه‌تی به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌یش ده‌بێته‌وه، كه یه‌كێكه له یانه به‌هێزه‌كانی شاری به‌غدا.