له دووه‌م یاریی خۆیدا له یۆرۆی 2020، هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه، كاتێك رووبه‌ڕووی تیپی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهانی ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ی حوزه‌یران، له ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا ده‌بێته‌وه و ئه‌ركێكی زه‌حمه‌ت له به‌رده‌م دانیماركییهكاندایه.
یارییه‌كه سه‌عات 19:00 له پاركن ستادیۆم له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك ده‌ست پێ ده‌كات.
دانیمارك، كه چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی باشی لێ ده‌كرا، به هۆی رووداوه ناخۆشه‌كه‌ی ئێریكسنی یاریزانی تیپه‌كه، كه له یاریی رابردوو دووچاری وه‌ستانی دڵ بوو، دووچاری جۆرێك له شۆك و سه‌رلێشێوان بوون و به‌رامبه‌ر فینلاندیش دۆڕان.
بۆیه یاریی ئه‌مڕۆ دواده‌رفه‌ته بۆ دانیمارك بۆ مانه‌وه له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه و ركابه‌ریكردن بۆ گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو.
دانیمارك هێشته به‌و بارودۆخه‌ی به‌سه‌ر ئێریكسۆندا هات، كاریگه‌ره و ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م ته‌نگژه‌یه تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی زۆر قورسه، چونكه به‌رامبه‌ر به‌لجیكا یاریی ده‌كه‌ن، كه ئێسته یه‌كێكه له به‌هێزترین تیپه‌كانی دنیا و له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی جیهانییه.
هاوكات یاریزانانی دانیمارك له‌سه‌ر یاریگه‌ی پاركن مه‌شقیان نه‌كردووه و له‌وه‌ته‌ی شه‌مووی رابردوو نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه یاریگه‌كه و له شوێنی مانه‌وه‌یان مه‌شقیان كردووه، كه 45 كیلۆمه‌تر له یاریگه‌ی پاركنهوه دووره.
به پێی زانیارییه‌كان، هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارك له‌م رۆژانه‌دا سوودیان له چه‌ند پسپۆڕێكی ده‌روونی و چه‌ند راوێژكارێك وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان ئه‌م بارودۆخه تێپه‌ڕێنن و ترس و دڵه‌ڕاوكێیان كه‌م بێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ر ئێریكسۆدندا هات.
له لایه‌كی تره‌وه، به‌لجیكا كه یاریی رابردووی به ئاسانی و به 3-0 گۆڵ له رووسیا برده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌دات به تۆماركردنی دووه‌م بردنه‌وه، گه‌یشتن به قۆناغی 16 مسۆگه‌ر بكات، بۆیه چاوه‌ڕێی یارییه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت.
له پێكهاته‌ی به‌لجیكادا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ، كیڤن دی برۆینی ئه‌ستێره‌ی مان سیتی یاریی بكات، كه له یاریی رابردوو به هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی نه‌كرد.