ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا دووه‌م یاریی خۆی له یۆرۆ 2020 ئه‌نجام ده‌دات، پرته‌قاڵییه‌كان ده‌یانه‌وێت زوو بلیتی گه‌یشتن به قۆناغی 16 مسۆگه‌ر بكه‌ن و دووچاری كێشه و سوپرایز نه‌بن.
ئه‌مشه‌و سه‌عات 22:00 له گه‌ڕی دووه‌می یۆرۆی 2020، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له یۆهان كرۆیف ئارینا له ئه‌مستردام، رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا ده‌بێته‌وه.
یارییه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز بێت، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و دوو تیپه 3 خاڵیان هه‌یه و ئۆكرایناش به هه‌مان شێوه، به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، توانی 3 خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت.
هۆڵه‌ندا له یاریی یه‌كه‌مدا به زه‌حمه‌ت به 3-2 گۆڵ له ئۆكراینای برده‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت به‌ربه‌ستی نه‌مسا ببڕێت و گه‌یشتن به قۆناغی 16 مسۆگه‌ر بكات، پێش ئه‌وه‌ی له دوایارییدا به‌رامبه‌ر مه‌كدۆنیای باكور یاریی بكات، كه تیپێكه تا راده‌یه‌ك بێ هیوا بووه و هیچی نییه بیدۆڕێنێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوایارییدا به ئاستێكی به‌هێز و به‌بێ فشار، هه‌روه‌ها له پێناو ناو و تۆماركردنی بردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی یاریی بكات.
هۆڵه‌ندا له یاریی رابردوودا كێشه‌ی هێڵی به‌رگریدا هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی دوو گۆڵیان هه‌بوو، دوو گۆڵیان لێ كرایه‌وه، به‌ڵام فرانك دی بوێر راهێنه‌ری هۆڵه‌ندا ئاشكرای كرد، ماتیاس دی لێختی به‌رگریكار، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی، دوای ئه‌وه‌ی یاریی رابردوو به هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی نه‌كرد.
بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دی لێخت ئه‌مڕۆ رۆڵێكی باش له به‌رگریكردن له تیپه‌كه‌ی بگێڕێت.
هه‌ڵبژارده‌ی نه‌مسا له لای خۆیه‌وه هه‌مان ئامانجی هه‌یه، چونكه نه‌مسا یاریی داهاتووی زۆر زه‌حمه‌ته، كاتێك به‌رامبه‌ر ئۆكراینا یاریی ده‌كات و ئه‌مه‌ی دوایی له پێناو گه‌یشتن به قۆناغی داهاتوو ده‌جه‌نگێت و دوایارییش ده‌بێت له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا.
به گشتی روونه، كه هه‌ردوو تیپ به ئامانجی بردنه‌وه ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه بۆ هه‌ریه‌كێكیان، تا راده‌یه‌كی زۆر گه‌یشتیان به قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر ده‌كات.