سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ساڵانی ڕابردوو زۆرترین ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دراوه و بازاڕی عه‌قارات له عێراق به به‌رده‌وامی گه‌رموگوڕ بووه، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵی له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و هه‌ره‌سی ئابووری عێراق، نرخ و مامه‌ڵه‌كان به ته‌واوی داته‌پیون، نه كه‌س خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون دروست ده‌كات و كه‌سیش نایكڕێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه عێراق پێویستی به سێ ملیۆن یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه، بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ی نیشته‌جێبوون، له‌هه‌مانكاتیش له به‌غدا خه‌ریكی دروستكردنی پایته‌ختێكی ترن له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، تا شوێنی ناوچه‌ی سه‌وز بگرێته‌وه.
عه‌لی ئه‌لبه‌دیری په‌رله‌مانتاری عێراق له‌وباره‌وه
گوتی، پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و بوارانه دێن، كه زۆرترین گه‌نده‌ڵی و دزی و تاڵانیان تێدا كراوه، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی زه‌وی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابه‌شكراوه و به زۆرترین پاره فرۆشراوه‌ته‌وه و نرخی زه‌وییه‌كانیش هه‌ژماركراوه، له كاتێكدا كه زه‌وییه‌كه به خۆڕایی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه به وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان ده‌درێت.
زیاتر گوتی، قووڵبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی نیشته‌جێبوون و كه‌ڵه‌كه‌بوونی، هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی گه‌نده‌ڵی گه‌وره و ترسناك له‌و سێكته‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو پرۆژه‌یه‌ی له ساڵانی ڕابردوو مۆله‌تیان پێدراوه، ئه‌گه‌ر بێ كێشه و به گوێره‌ی ناوه‌رۆكی مۆڵه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێ بكرابووایه‌ن، ئێسته ته‌نگژه‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌وشێوه‌یه قووڵ نه‌ده‌بووه‌وه.
زیاتر له 18 پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحی نیشته‌جێبوونی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن به‌هۆی گه‌نده‌ڵی په‌كی كه‌وتووه
هه‌رچه‌نده ته‌نگژه‌ی ئابووری له عێراق هه‌یه و نرخی دۆلار به به‌راورد به دینار به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه مامه‌ڵه‌كردن له بازاڕی عه‌قاڕات سست ببێت، به‌ڵام به گوێره‌ی به دواداچوونه‌كان نرخی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون تا ئێسته‌یش له به‌غدا و شاره‌كانی تری عێراق زۆر گرانه به به‌راورد به وڵاتانی ناوچه‌كه، بۆ نموونه نرخی هه‌ر مه‌ترێك بۆ خانوو دروستكردن به چوار هه‌زار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێنێت، له شوێنه تایبه‌ته‌كانی به‌غدا، هه‌ر شوقه‌یه‌كیش نرخه‌كه‌ی بریتییه له هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر مه‌ترێك.
له پارێزگه‌كانی تری عێراق هه‌مان گرفت به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه حكوومه‌ت هاریكاری زۆری وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كات، زه‌وییان به خۆڕایی پێ ده‌دا و داشكانیش بۆ كه‌لوپه‌له‌كانی بیناسازی ده‌كات، كه له‌لایه‌ن كارگه‌كانی حكوومه‌ته‌وه دروست بكرێن، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نرخه‌كان دانابه‌زن و هه‌میشه ڕوو له به‌رزبوونه‌وه.
وه‌لید ئه‌لسه‌هلانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌رله‌مان له‌وباره‌وه نه‌یشارده‌وه، كه گه‌نده‌ڵی هۆی سه‌ره‌كی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ته‌نگژه‌یه، چونكه به ناوی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان دراوه، كه‌چی نرخه‌كانی به جۆرێكه كه نه‌ك خه‌ڵكی هه‌ژار، به‌ڵكو خه‌ڵكی مامناوه‌ندیش ناتوانن بیكڕنه‌وه.
زیاتر له 18 پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی نیشته‌جێبوونی سه‌ر به وه‌زاره‌تی نیشته‌جێبوون په‌كی كه‌وتووه و به‌ڵێنده‌ره‌كان به‌جێینا هێشتووه و پاره‌ی زۆریشیان بۆ جێبه‌جێكردنیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام هیچ لێپرسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌وه نییه.
به بڕی 7.7 ملیار دۆلار پایته‌ختێكی تر له به‌غدا دروست ده‌كرێ
سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌و گه‌نده‌ڵی و گرفته له كه‌رتی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه تا به بڕی 7.7 ملیار دۆلار له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی 400 كیلۆمه‌تری چوار گۆشه، زیاتر له 75 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی تایبه‌ت دروست بكات، جیا له بوونی نووسینگه‌ی بازرگانی و كۆمپانیاكان و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و پارك.
ئه‌و پرۆژه‌یه بریتییه له دروستكردنی پایته‌ختی نوێ و ده‌كه‌وێته نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
به‌غداوه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی به‌سمایا و زۆرینه‌ی فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی بۆ ده‌گوێزرێته‌وه و شوێنی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌گرێته‌وه.