بڕیاربوو له 26ی ئادار/مارسی ئه‌مساڵ لووتكه‌ی سێقۆڵی نێوان كازمی و پاشا عه‌بدوڵا و سیسی له به‌غدا ساز بكرێ، به‌ڵام به‌هۆی ڕووداوی دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له ناوچه‌ی سوهاجی میسڕ دیداره‌كه بۆ حه‌وتی نیسان/ئه‌پریل دواخرا، له‌و واده‌یه‌یش ده‌نگۆی هه‌وڵدانی كوده‌تا له ئوردن بڵاوبووه‌وه، بۆیه لووتكه‌كه چیتر قسه و باسی له‌سه‌ر نه‌كرا، به‌ڵام له په‌راوێزی دیداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب له ده‌وحه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات كۆبوونه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سێیه‌م واده بۆ ئه‌نجامدانی لووتكه‌كه له داهاتوویه‌كی نزیك دیاریی بكرێت.
پێشتر دوو جاری تر لووتكه‌ی سێقۆڵی له نێوان كه‌سی یه‌كه‌می هه‌ر سێ وڵات ئه‌نجام درا، كه له قاهیره و عه‌مان بوون، ئه‌مجاره‌یش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له به‌غدا ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام واده‌كه‌ی تا ئێسته یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و ئامانجیش له‌و دیدارانه نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات و ڕاگه‌یاندنی پرۆژه‌ی "شامی نوێ"یه، كه خۆی له یه‌كخستنی هه‌ر سێ وڵات، له بواری وزه و وه‌به‌رهێنان و بازرگانی و ئابووری ده‌بینێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوبوونه‌ته‌وه، به پشتبه‌ستن به پرۆژه‌ی "شامی نوێ" عێراق نه‌وت به ئوردن و میسڕ ده‌دا و له به‌رانبه‌ردا كاره‌با له ئوردن وه‌رده‌گرێ و میسڕیش وه‌به‌رهێنان له عێراق ده‌كات و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ر سێ وڵاتیش ده‌گه‌یه‌نرێته لووتكه، له دوو مه‌ودایش دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه بۆڕی نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ ئوردن ڕابكێشرێت و نه‌وت بگه‌یه‌نرێته به‌نده‌ی عه‌قه‌به‌ی ئوردنی.
تا ئێسته واده‌كه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر سێ وڵات ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه‌ته‌وه
به‌رپرسێكی دیپلۆماسی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب، كه سێشه‌می ڕابردوو له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕ سازكرا، هه‌ریه‌ك له فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سامح شوكری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ و ئه‌یمه‌ن صه‌فدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆبوونه‌ته‌وه و باسیان له ڕێككه‌وتنی سێ لایه‌نه كردووه، بۆ دیارییكردنی واده‌یه‌كی نوێ به مه‌به‌ستی سازكردنی لووتكه‌ی سێقۆڵی نێوان هه‌ر سێ وڵات.
زیاتر گوتی، به‌رنامه و ته‌وه‌ر و ورده‌كارییه‌كانی لووتكه هه‌مووی پێشتر یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه و له نێوان هه‌ر سێ وڵات ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه و هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نایه‌ت، ته‌نیا گفتوگۆی پرۆتۆكۆلی به‌رده‌وامی ده‌بێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی كاتێك كه هه‌ریه‌ك له مسته‌فا كازمی و عه‌بدولفه‌تاح سیسی و شا عه‌بدوڵای دووه‌م به‌رنامه و سه‌ردانی تریان نه‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشوه‌خته واده‌ی لووتكه‌كه ڕاناگه‌یه‌نرێ و تا وه‌ك دوو جاری پێشوو لێكدانه‌وه و كاردانه‌وه‌ی زۆر له میدیاكان دروست نه‌بێ، بۆیه كاتی به‌ڕێككه‌وتنی سیسی و شا عه‌بدوڵا بۆ به‌غدا، ئه‌گه‌ری هه‌یه واده‌ی هاتنیان ڕابگه‌یه‌نرێت.
به‌رنامه و پلانه‌كان وه‌كو خۆی ماونه‌ته‌وه و ته‌نیا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر واده‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌وباره‌وه بوونی نییه، چونكه كازمی بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌وروپا بكات، تا پشتیوانی و كۆمه‌كی عێراق بكه‌ن، له ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
حه‌سه‌ن شویده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، ئێسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی له گفتوگۆدان بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌ی سازكردنی لووتكه‌كه و پێشبینی ده‌كه‌ین كه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌ردانی پاشای ئوردن و سه‌ركۆماری میسڕ بۆ به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.