له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له عێراق، حزبه‌كان و كاندیده‌كان به هه‌زاران دۆلار بۆ سپۆنسه‌ركردن و كڕینه‌وه‌ی سه‌دان په‌یج خه‌رج ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆیانی تێدا بكه‌ن و بتوانن زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن، بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵیش هه‌لبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له ئێسته‌وه بازاڕی كڕینه‌وه‌ی په‌یجه‌كان گه‌رمه‌وه و به پاره‌ی خه‌یاڵی كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرێت.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان ماوه‌یه‌كه به خێرایی ناوی په‌یجه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌یسبووك ده‌گۆڕدرێ، زۆرینه‌یان پێشتر په‌یجی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری بوون، به‌ڵام ئێسته هه‌م ناویان و هه‌م ناوه‌رۆكیان بووه‌ته سیاسه‌ت و هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌كردن بۆ قه‌واره جیا جیاكان، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه په‌یجه‌كان ده‌فرۆشرێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان هه‌ر ناوه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بۆ حزبی سیاسی و كاندیده‌كان گۆڕدراوه.
پرۆسه‌كه سه‌ره‌تا به كڕینه‌وه‌ی په‌یجه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر داوایه‌ك بۆ گۆڕینی ناوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی فه‌یسبووك ده‌كرێ و ده‌سكاری ده‌كرێ، كه په‌یجه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له عێراق بۆ ماوه‌یه‌ك پێشان نه‌درێت، دوای گۆڕینی ناوه‌كه‌ی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر پۆست و وێنه و بابه‌تی سیاسی كاندیده‌كه یان حزبه‌كه، دووباره له عێراق پێشانی ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ست به بانگه‌شه ده‌كه‌ن.
په‌یجێك له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ی عه‌بادی هه‌وڵی كڕینی به ملیۆنێك دۆلار ده‌درێت
چاودێران چه‌ندان نموونه‌یان خستووه‌ته ڕوو و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه په‌یجی "لیژنه‌ی خۆبه‌خشان بۆ پشتیوانی مافی شه‌هید و برینداران له مووسڵ" ناوه‌كه‌ی گۆڕدراوه، بۆ پشتیوانانی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ محه‌مه‌د ئه‌لشاقولی/ بازنه‌ی هه‌شت. هه‌روه‌ها په‌یجی "لۆز و سكر" گۆڕدراوه بۆ "كاندید ئه‌ندازیار مه‌روه ئه‌لكوبێسی". هاوكات په‌یجی قاوه‌خانه‌ی ئه‌فه‌ندی له فه‌یسبووك گۆڕاوه بۆ "جه‌ماوه‌ری كاندید مورته‌زا عه‌بادی".
له عێراق ده‌یان په‌یج هه‌ن كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لایك و فۆلۆیان كردوون زیاتره له ملیۆنێك كه‌س، هه‌ندێكیان مێژووی دروستكردنیان بۆ 10 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی له‌وباره‌وه له به‌غدا گوتی، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستكه‌وتوون، كه خاوه‌نی په‌یجه‌كان ده‌كه‌ونه مامه‌ڵه و دانوستاندنی چڕه‌وه و به پاره لێیان ده‌كڕدرێته‌وه، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌و په‌یجانه‌ی كه ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه له عێراق، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نه‌سڕ به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، تا به ملیۆنێك دۆلار به عه‌بادی و حزبه‌كه‌ی بفرۆشنه‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه حزبێكی سه‌ره‌كی له سلێمانی له هه‌وڵی كڕینه‌وه‌ی په‌یجێكی كوردییه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی لایك و فۆلۆیان كردووه له ملیۆنێك كه‌س زیاتره و به نرخێكی خه‌یاڵی هه‌وڵی كڕینه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
حزبێكی باڵاده‌ستی سلێمانی خه‌ریكی كڕینه‌وه‌ی په‌یجێكه به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی
باسم خه‌شان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه گوتی، حزبه ده‌سه‌ڵاتدار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوویش په‌نایان بۆ ئه‌و لایه‌نه بردووه و پاره‌ی یه‌كجار زۆر بۆ كڕینه‌وه‌ی په‌یج خه‌رج ده‌كه‌ن، یان ریكلامی تێدا ده‌كه‌ن و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی به خاوه‌نی په‌یجه‌كان ده‌ده‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنیش ئه‌م پرۆسه‌یه زیاتر و گه‌رموگوڕتر ببێت، وه‌كچۆن شه‌قامه‌كان پڕ ده‌كرێن له وێنه و پۆسته‌ری كاندید و حزبه‌كان، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیش وه‌ك شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كانیان لێ بێ، به‌هۆی كڕینه‌وه‌ی په‌یجه‌كان و پێدانی پاره به خاوه‌نی په‌یجه‌كان بۆ ریكلام كردن، هاوشێوه‌ی شه‌قامی عێراقی لێ بێ و پڕ ببێ له وێنه و پۆستی تایبه‌ت به كاندید و حزبه‌كان.