كتێبی "بۆ مێژوو" كه له نووسینی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانییه و پێشتر به شێوه‌زاری كوردی سۆرانی و كرمانجی و زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كرایه‌وه، ئێسته چاپی زمانی توركی كه‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران.
چاپی توركی كتێبه‌كه له‌لایه‌ن "ئیحسان یالین" وه‌رگێڕدراوه و پێشتریش كتێبه‌كه وه‌رگێڕدراوه بۆ زمانی عه‌ره‌بی و كوردی سۆرانى – كرمانجی.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه پوخته‌یه‌ك له‌باره‌ی مێژووی كوردستان تا ئه‌مڕۆ باس ده‌كات و ڕۆشنایی ده‌خاته سه‌ر پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات. له كتێبه‌كه‌یدا سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ماف و خواسته ڕه‌وا و ئاشتیخوازانه‌ی كورد ڕووبه‌ڕووی چه‌ك و هه‌ڵچوونه شۆڤێنییه‌كان ده‌بنه‌وه.
كتێبێ "بۆ مێژوو"ی سەرۆك بارزانی لە مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵى 2020 بۆ جاری دووەم چاپ و بڵاو كرایەوە، لەم كتێبە كە ھەر لە دابەشبوونی كوردستان لە شەڕی چاڵدێران لە نێوان عوسمانی و سەفەوییەكان دەستی پێ كردووە و تێیدا باسی چارەنووسی كورد لە چوار چێوەی یاسای نێودەوڵەتی و ڕەھەندە دەستوورى و یاساییەكانی ڕیفراندۆم و پێشێلكارییەكانی دەستووری ھەمیشەیی عێراق و زۆر پرسی تر كراوە، بەڵگەیەكی تەواو دیكۆمێنتارییە بۆ مێژووی خەباتی كورد.