به‌رپرسى لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات، په‌كه‌كه جگه له په‌لكێشكردنی توركیا بۆ داگیركردنی هه‌رێمی كوردستان، له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌دات.
ئه‌كره‌م ساڵح، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "په‌كه‌كه سه‌رباری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و بیانودان به ده‌ستی توركیا كه بێته خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌كات به‌ده‌ر له‌وه ده‌ست له كاروباری سیاسی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان وه‌رده‌دات.
ڕوونى كرده‌وه، هه‌وڵی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆپاراستن له شه‌ڕی په‌كه‌كه نابێت ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته كه‌واسووری به‌رله‌شكری بێگانه بۆ داگیركردنی كوردستان.
ڕای گه‌یاند، "په‌كه‌كه ئه‌وه‌یشی قۆستووه‌ته‌وه كه لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێ ده‌نگن له ڕه‌فتاره‌كانی بۆیه به‌رده‌وامه له‌گێچه‌ڵكردن به حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان".
دووپاتی كرده‌وه، په‌كه‌كه كه شه‌ڕ ناباته خاكی خۆی و هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته مه‌یدانی جه‌نگ و دروستكردنی نا ئارامی و شه‌ڕ پێ فڕۆشتن به پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ڕاستییه ده‌گه‌یه‌نێت په‌كه‌كه ئه‌جێندای وڵاتان جێ به‌جێ ده‌كات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی