گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕای گەیاند، "کەسێکمان گرتووه کە خۆی کردبووە بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا."
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى حوزه‌یران، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە "وشه"ى ڕاگەیاند، "بەشی پۆلیسی ناو شار/ ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی دادگا، تۆمەتبارێکیان بەناوی (م.م. ص) گرت، کە وەکو (بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا) خۆی ناساندبوو و لە چەندان بنکەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان، فەرمانی گرتنى هەبووە و فرت و فێڵیشی لە ژمارەیەک هاووڵاتیی کردبوو".
ڕوونى كرده‌وه، "تۆمەتبارەکە کە لە بنکەی پۆلیسی (کوردستان) بەپێی مادەى (229) و لە بنکەی پۆلیسی (راپەڕین) بەپێی مادەى (456) و لە بنکەی پۆلیسی (شادی) بەپێی مادەى (456) و لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەپێی مادەى (444) لە یاسای سزادان داوا کراوە".
ئاماژه‌ى كرد، "تۆمەتبار (م.م. ص)، دواى گرتنى، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوه و دراوە بە دادگا."
له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و ڕووداوانه‌ی پێوه‌ندییان به فێڵكردن و دزیكردنه‌وه هه‌یه، تاوانباران ناتوانن له ده‌ست پۆلیسی شاره‌كه خۆیان حه‌شار بده‌ن، به زووترین كات له‌لایه‌ن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانه‌وه ڕووبه‌ڕووی دادگا و یاسا ده‌كرێنه‌وه.