سه‌رچاوه‌كان له پۆلیسی عێراق بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌فسه‌رێك كه به‌رپرس بووه له ده‌سته‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له پارێزگه‌ی میسان، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناس كوژراوه.
ماجد حه‌مید ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی باشووری پارێزگه‌ی میسان به ئاژانسی "فڕانس پرێس"ی ڕاگه‌یاند، كه چه‌كداره‌كان به ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی محه‌مه‌د ئه‌لشموسیان له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری عه‌ماره‌ی ناوه‌ندی پارێزگه‌ی میسان كوشتووه.
زیاتر
گوتی، محه‌مه‌د ئه‌لشموسی سه‌رپه‌رشتی گرتنی ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی ده‌كرد، كه فه‌رمانی گرتنیان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له پارێزگه‌ی میسان بۆ ده‌ركراوه.
ئه‌مه‌یش به دووه‌م حاڵه‌تی كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانه دێ له پارێزگه‌ی میسان، كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و دژی گه‌نده‌ڵكاران كار ده‌كه‌ن، كۆتایی به ژیانیان دێ.
پێشتر ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له دوای 2003ه‌وه زیاتر له 450 ملیار دۆلاری عێراق به گه‌نده‌ڵی خوراوه و ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوه و سپی كراوه‌ته‌وه، عێراقیش به یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین وڵاته‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.