وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا كه سزا و گه‌مارۆكان له‌سه‌ر سووریا و ئێران و ڤه‌نزوێلا سووك بكات، تا ڕێگه بدرێ كه‌لوپه‌ل و هاریكاری ته‌ندروستی تایبه‌ت به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا بگاته ئه‌و وڵاتانه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه به پشتبه‌ستن به ڕێنماییه‌كان و ڕه‌چاوكردنی دۆخی مرۆیی، سزا و گه‌مارۆكان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێویستییه پزیشكییانه هه‌ڵده‌گیرێن، به تایبه‌ت ماسك و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و ڤاكسین و كه‌لوپه‌لی پزیشكی تری تایبه‌ت به‌و بواره هه‌موو سزایه‌كیان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیرێ، تا به خێرایی بگه‌یه‌نرێنه سووریا و ئێران و ڤه‌نزوێلا.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه مامه‌ڵه داراییه‌كانیش له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ وڵات ئاسانكاری تێدا ده‌كرێ، له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ست و مامه‌ڵه بازرگانیانه‌ی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ ئه‌و سێ وڵاته ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌شێك له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان كه سووككردنی سزاكان له‌سه‌ر سووریا له دوای دیداره‌كه‌ی بایدن و پوتین دێ، له‌سه‌ر پێشنیازی پوتین ئه‌م هه‌نگاوه گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام واشنتن ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه بابه‌ته‌كه پێوه‌سته به كاره‌ساتی مرۆییه‌وه و بایدن له‌گه‌ڵ پوتین به پێویستی زانیوه كه ڕێڕه‌وی مرۆیی ئارام له سووریا دروست بكرێ، تا خه‌ڵك له په‌تا و برسیه‌تی و نه‌خۆشییه‌كان ڕزگار بكرێن.