له شاری هێرفۆردی ئه‌ڵمانیا پیاوێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، به‌هۆی غیره‌كردن له ژنه‌كه‌ی، دوای ده‌مه‌قاڵه و هه‌ڵچوونی هه‌ردووكیان، به شمشێری سامۆرای هێرشی كرده سه‌ر و كۆتایی به ژیانی هێنا.
ژنه‌كه ته‌مه‌نی 42 ساڵه و له كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ڕابردوو له‌گه‌ڵ ناسیاوێكی چوونه ئاهه‌نگێك و شه‌ویش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و بۆ ڕۆژی دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، به‌وهۆیه‌وه پیاوه‌كه‌ی غیره و گومانی خیانه‌تی لێكردووه و له‌گه‌ڵ كردوویه‌تی به ده‌مه‌قاڵه و هه‌ڵچوون و گرژی له نێوانیان دروست بووه.
پیاوه‌كه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه ئاڵووده‌ی خواردنه‌وه كحوولییه‌كان بووه و به ته‌واوی هۆشیار نه‌بووه، له‌میانه‌ی ده‌مه‌قاڵه، شمشێرێكی سامۆرای كه له ماڵه‌كه‌یاندا بوونی هه‌بووه، به‌كاری ده‌هێنی و به سكی ژنه‌كه‌یدا ده‌كێشێت و كۆتایی به ژیانی دێنێت.
دوای چه‌ندان دانیشتنی دادگه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دادوه‌ر بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانی كردنی به‌سه‌ر پیاوه‌كه سه‌پاند.