به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى هه‌ولێر، به‌رده‌وامه له سزادانى ئه‌و شوفێرانه‌ى كه به شێوه‌ى نایاسایى ئۆتۆمبێل لێ ده‌خوڕن یان سه‌رپێچى یاسایى ده‌كه‌ن، له نوێترین دهركهوتهش پۆلیسى هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك له شه‌قامى ئیسكانى هه‌ولێر سزا ده‌دات و ده‌ڵێت، بۆ خواردنى له‌فه‌یه‌ك بڕى 53 هه‌زار دینار له‌سه‌رى ده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕائید فازڵ حاجى حوسێن گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، شوفێری كیایهكى بارهه‌ڵگر به‌رۆژی رووناك له شه‌قامێكی جه‌نجاڵی وه‌ك شه‌قامی ئیسكان، به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی رۆیشتن رۆیشتووه، دواتر رایگرتووه بۆ نانخواردن كه ئه‌مه‌ش وای كردووه شه‌قامه‌كه ته‌سكتر ببێته‌وه.
گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌و سه‌رپێچییه، ئه‌و شوفێره سزا درا به 50 هه‌زار دینار، واتا له‌فه گه‌سه‌كه‌ی كه خواردبووی گرانترین له‌فه‌ی دنیا بوو و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 53 هه‌زار دینار.
ماوه‌ى مانگێكه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر، هه‌ڵمه‌تێكى دژ به‌و شوفێرانه ده‌ست پێ كردووه كه هه‌ڵه‌ى نایاسایى دیار ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رپێچى له یاساكانى هاتوچۆ ده‌كه‌ن.