له‌هه‌فته‌ی سى ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات نینۆكه‌كانی په‌نجه‌كانی پێیه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن، باشترین شێوازی نووستن بۆ ئافره‌تى دووگیان برییته له نووستن له‌سه‌ر لای چه‌پ.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی سى دووگیانی ڕوندهكاتهوه ده‌ڵێ، له‌و هه‌فته‌یه‌دا، كۆرپه‌له نزیكه‌ی كیلۆیه‌ك و 300 گرامه، چاوه‌كان ده‌كرێنه‌وه و داده‌خرێن، له‌و هه‌فته‌یه‌دا نینۆكه‌كانی په‌نجه‌كانی پێیه‌كان گه‌شه ده‌كه‌ن.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، هه‌روه‌ها له‌و هه‌فته‌یه‌دا مۆخی ئێسكی كۆرپه‌له به‌رپرسیاره له دروست كردنی خڕۆكه سووره‌كانی خوێن.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێت، باشترین شێوازی نووستن بۆ ئافره‌تى دووگیان بریتیه له نووستن له‌سه‌ر لای چه‌پ، چونكه ئه‌و دوو لووله خوێنه گه‌وره‌یه‌ی كه "خوێن له دڵ ده‌به‌ن و ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌ش و په‌له‌كانی خوارو " كه‌مێك له له‌لای ڕاستی ناوه‌ندی پشتن، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر لای ڕاست بنووی، ئه‌وا كۆرپه‌له‌كه‌ت په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ئه‌م دوو لووله خوێنه ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی هات و چۆی خوێن بۆ ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌ش و په‌له‌كانی خواروو.