بارزان ئه‌كره‌م
زۆرینه‌ی به‌رپرسانی وه‌رزشیی كوردستان، جا له‌هه‌ر پێگه و یه‌كه‌یه‌كی وه‌رزشیدابن، له زۆربه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان ئه‌و رازه ناشیرینه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه ڕوو، كه پێیان وایه له پای ئه‌و هه‌موو خزمه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌ی ئه‌وان بۆ وه‌رزشی كوردستانیان به‌ده‌ست هێناوه، به مافی خۆیانی ده‌زانن په‌یكه‌رێكیان بۆ له ده‌روازه و شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شار و به‌رده‌م یاریگه‌كانی كوردستان بۆ دروست بكرێت؟
ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌وان بیریان چووه، به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌و پۆسته، گیرفانیان چی تێدابووه، یان ئه‌و شڕه ئۆتۆمبێله‌ی بۆ باره‌گه‌ی یانه یان شوێنی كاری پێی ده‌هاتن، چۆن بوو، به‌ڵام بیریان چووه، ئه‌وان ئێسته خاوه‌نی ده‌یان خانوو، پڕۆژه و ژماره‌ی حیسابیی پڕی بانكن، له رێگه‌ی ئه‌م پۆسته وه‌رزشییانه‌وه ده‌ستیان كه‌وتووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانه‌كان، كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی یانه‌كه و وه‌رزشه‌كه بوون، ئێسته له چ دۆخێكن، به‌شێكی زۆریان كرێچیین، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وان له‌سه‌ر حیسابی خوێن و ماندووبوونی یاریزانه‌كان به‌و ده‌ستكه‌وته مادییانه گه‌یشتوون، كه‌چی به‌وپه‌ڕێ بێ شه‌رمییه‌وه خۆیان به شایسته‌ی دروستكردنی په‌یكه‌ریش ده‌زانن.
ئه‌مانه هه‌مووی له لایه‌ك، دۆخی وه‌رزشی كوردستان به شێوه‌یه‌كه، كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌وییه خۆزگه‌ی بۆ ناخوازێ، ئه‌گه‌ر به حسابی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه بێت، ئێمه خاوه‌نی چه‌ند یاریگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی و چه‌ندان یاریزانی پیشه‌گه‌ر و چه‌ند به‌شداربوویه‌كی ئۆلمپیادی تۆكیۆ بووین، به‌ڵام به‌هۆی گه‌نده‌ڵیی ئه‌وانه سه‌یر بكه‌ن وه‌رزشی كوردستان له چ دۆخێكدایه.
ئاخر ئێمه هێشته رێزمان له ده‌یان و سه‌تان وه‌رزشوانی گه‌وره و خۆشه‌ویستی خۆمان نه‌گرتووه، كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان له یاریگه‌كاندا به‌سه‌ربرد، ئاخر به‌شێكیان له داخی بێ باكی و په‌راوێزخرانیان له لایه‌ن ئه‌م گه‌نده‌ڵانه‌وه سه‌ریان نایه‌وه، ئێسته ئێوه پێم بڵێن، ئه‌وانه هه‌قی په‌یكه‌ریان هه‌یه بۆیان درووست بكرێت، یا دادگایی بكرێن و مافی هه‌موو یاریزانانی كوردستان و وه‌رزشوانانیان لێ بسه‌نرێته‌وه؟
پێم وایه ئێوه له رابردوودا حكوومه‌تیشتان به قسه‌ی زل و قه‌به فریوداوه، له كاتێكدا هه‌موو نیاز و ئامانجی ئێوه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و پۆست و یانانه، ته‌نیا بۆ گیرفانی خۆتان بووه نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رزش و ژێرخانی كوردستان.