سه‌رۆكی ئۆكراینا ڤۆلۆدێمیر زیلینسكی ده‌ڵێت، وادیاره ئه‌مجاره تۆپی پێ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دادپه‌روه‌ر بوو.
ڤۆلۆدێمیر زیلینسكیی سه‌رۆكی ئۆكراینا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام پۆستێكی كردووه و نووسیویه‌تی "بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، هه‌ڵبژارده‌ی ئۆكراینا له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی یۆرۆدا توانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان ببڕێت و بگاته قۆناغی یه‌كلاكه‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "وادیاره ئه‌مجاره تۆپی پێ قه‌رزی ئێمه‌ی دایه‌وه، كه پێشتر هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا دادپه‌روه‌ر نه‌بووه".
ئۆكراینا ئه‌مشه‌و سه‌عات 22:00، له قۆناغی 16ی یۆرۆی 2020دا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سوێد یاریی ده‌كات.
سه‌رۆكی ئۆكراینا هه‌روه‌ها هه‌شت سه‌عات له‌مه‌وبه‌ر پۆستێكی تری له‌سه‌ر تیپی وڵاته‌كه‌ی كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "پێش یارییه مێژووییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ" له‌گه‌ڵ تیپی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه و پێی راگه‌یاندوون، كه 40 ملیۆن ئۆكراینی پاڵپشتییان ده‌كه‌ن.