به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، رێژه‌ی به هه‌ڵمبوونی به‌نزین زیاد ده‌كات و كۆمه‌ڵێك شوفێریش قهپاغهكانیان ده‌كه‌نه‌وه تا ئه‌و هه‌ڵمه نه‌مێنێت، ئایا ئه‌مه كارێكی ڕاسته یان هه‌ڵه؟
له‌مباره‌یه‌وه جامی ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، قه‌پاغی تانكی به‌نزین ده‌كه‌وێته سه‌ر رێڕه‌وی تانكی به‌نزین تێكردن، كاری سه‌ره‌كی رێگرتنه له لێچوونی به‌نزین له تانكی و رێگرتنه له لێچوونی هه‌ڵمی به‌نزین.
پرسیاری ئەوەمان لێ کرد، ئایا سیستمی هەڵمی بەنزین تێک دەچێت:
له وه‌ڵامدا گوتی، به‌ڵێ تێكده‌چێت، گرنگترین نیشانی تێكچوونی سیستمهكهیش نه‌خواردنی به‌نزینه كه رێ ده‌گرێ له چوونه‌ژووره‌وه‌ی به‌نزین بۆ ناو تانكی به‌نزین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ ئه‌م سیستمه ته‌رك بكرێت.
پرسیارێکی ترمان لێ کرد کە ئایا دەکرێ قەپاغی بەنزین کون بکەین یان زوو زوو بیکەینەوە:
له وه‌ڵامدا گوتی، نه‌خێر نابێ چونكه زۆربه‌ی ئۆتۆمبێله مۆدێل نوێیه‌كان، هه‌ستیاری په‌ستانی هه‌وای تانكی به‌نزینیان بۆ دانراوه، ئه‌گه‌ر زوو زوو بیكه‌یته‌وه یان كونی بكه‌ی، ئه‌وا گڵۆپی قه‌پاغی به‌نزین هه‌ڵده‌بێ و بۆنی به‌نزینیش ده‌رده‌چێ .
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه‌واته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست ناكات ئێمه قه‌پاغی به‌نزین بكه‌ینه‌وه بۆ به‌تاڵكردنی هه‌ڵمی به‌نزین، چونكه سیستمی هه‌ڵمكردنی به‌نزین به‌جیا دانراوه بۆ تانكی به‌نزین.