بان كی مۆن كیسەڵێك دەكات بە منداڵی خۆی

:: PM:03:15:20/10/2016 ‌

دوێنێ چوارشەم 19ی ئۆكتۆبەر/تشرینی یەكەم، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بان كی مۆن، لە میانەی گەشتێكیدا بۆ دوورگەكانی گالاباگۆسی وڵاتی ئیكوادۆر، بڕیاری دا كیسەڵێكی جۆری ئینكانتادا هەڵبگرێتەوە و بیكاتە منداڵی خۆی، ئەمەش وەك هاندانێكی خەڵك بۆ پاراستنی ژینگە.

ئەم كارەی بان كی مۆن، وەك گوزارشتێكە بۆ پاراستنی ژیانی گیاندارانی دەگمەن لەو ناوچەیە و تەواوی دنیادا، چونكە ئەو جۆرە كیسەڵە یەكێكە لەو گیاندارانەی كە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە.

بان كی مۆن، لە دایكبووی ساڵی 1944ە، هەڵگری رەگەزنامەی كۆریای باشوورە، پێشتر وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی بووە، لە یەكەم رۆژی ساڵی 2007ەوە وەك ئەمینداری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەستبەكار بووە و تا ئێستەش بەردەوامە، بڕیارە لە یەكەم رۆژی ساڵی داهاتوو، دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت و لەلایەن سەرۆك وەزیرانی پێشووی پورتوگال ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز شوێنی بگیرێتەوە.

سەرچاوە: rt-ویكیپیدیا






وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی