له دیمانه‌یه‌كی ''وشه'' له‌گه‌ڵ هه‌ڵكه‌وت مه‌هدی ساڵح دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای رێد كۆد، له‌باره‌ی ئه‌و سایت و ماڵپه‌ڕانه قسه ده‌كات كه له‌سه‌ر ئاستی دنیادا زۆر ده‌كرێنه‌وه و رۆژانه به‌كار ده‌هێنرێن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بابه‌ته‌كه وردتر ده‌كاته‌وه و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه عێراق و كوردستان كه له ناوخۆ كورد سێرج بۆچی ده‌كات و بینه‌ری چییه؟.
پڕبینه‌رترین سایته‌كانی دنیا چین؟
به‌شێكی زۆری پربینه‌رترین ماڵپه‌ڕ و وێبسیاته جیهانییه‌كان، بریتین له ''تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ماڵپه‌ڕه ڤیدیۆییه‌كان'' و ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی كه بازاركردنی تێدا ده‌كرێت و وێبگه‌ڕه‌كانی وه‌ك ''گووگڵ''. نموونه‌ی زیندوویش وه‌ك ''فه‌یسبووك، نێتفلێكس، یوتیوب و ئه‌مازۆن".
هۆكاری هه‌بوونی ئه‌و بینه‌ره زۆره بۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچی؟
زۆر هۆكار هه‌ن كه وا ده‌كات ئه‌م جۆره سایت و ماڵپه‌ڕانه بینه‌ری زۆریان هه‌بێت، بۆ نموونه فه‌یسبووك كه یه‌كێكه له ماڵپه‌ڕه هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مڕۆ كه یارمه‌تی به‌ستنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌دات له دنیادا و بووه‌ته پێویستییه‌ك له‌ناو خه‌ڵكدا، له‌لایه‌كی تریش یوتیوب یارمه‌تی به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات بۆ گوێگرتن له موزیك و ته‌نانه‌ت فێربوونیش و به‌ڕێكردنی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانیان، نێتفلێكسیش بۆ به‌سه‌ربردنی كات به سه‌یركردنی فیلم و زنجیره خه‌ڵك به‌كاری ده‌هێنێت و رۆژانه به‌رهێنه‌ری زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كانی كڕین و فرۆشتن یارمه‌تی به‌كارهێنه‌رانیان ده‌ده‌ن له بازاڕكردن له ماڵه‌وه و به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین كه به‌ناوبانگترینیان ''ئه‌مازۆن"ـه'، له‌ناو ئه‌وانیشدا باشترین و به‌هێزترین و پڕبهكارهێنهرترین وێبگه‌ڕه‌كانی دنیایش ''گووگڵ"ـه' كه یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕ و داتایانه‌ی كه مه‌به‌ستن بۆ كه‌سانی به‌كارهێنه‌رن. پێویسته ئاماژه‌ش به‌وه بكه‌ین كه ماڵپه‌ڕه‌كانی هه‌واڵیش پشكێكی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت له به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت.
ئه‌ی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتییان له ئینته‌رنێت چ سایتێك و ماڵپه‌ڕێك زیاتر ده‌كه‌نه‌وه؟
پشكی شێر به‌ر ''ماڵپه‌ڕه‌كانی گه‌ران، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه ڤیدیۆییه‌كان'' ده‌كه‌وێت. ژماره‌ی بهكارهێنهرانیشان به‌پێی كات گۆرانكارییه‌كی زۆری به خۆوه بینیوه. پێش هه‌بوونی ئامێره زیره‌كه‌كان به‌كارهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه ئۆنڵاینه‌كان ده‌توانین بڵێین كه‌متر بوون. ئێسته به پێی نوێترین داتا %85ی به‌كارهێنه‌ران ''ئامێره زیره‌كه‌كان'' به‌كار ده‌هێنین بۆ كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ و وێبسایته‌كان. بۆیه به‌گشتی ئه‌و ماڵپه‌ڕ و سایتانه‌ی خه‌ڵكی عێراق و كوردستان به‌گشتی سێرچیان بۆ ده‌كات، ئه‌مانه‌ن. به‌گوێره‌ی ڕیزبه‌ندی ماڵپه‌ڕی ''ئه‌لێكسا'' ئه‌مانه‌ن:
یه‌كه‌م - گووگڵ.
دووه‌م - یوتیوب.
سێیه‌م - فه‌یسبووك.
چواره‌م - گووگڵ ئای كیو.
پێنجه‌م - بۆنگا كامس.
به‌ڵام به‌دوای ئه‌م ڕیزبه‌ندییه‌دا چه‌ندان سایتی ''پۆڕن'' دێن كه له‌گه‌ڵ هاتنی ئینته‌رنێت بۆ عێراق و كوردستان، ئه‌م جۆره سایتانه له لووتكه‌ی بینه‌ردا بوون.
هۆكاری چییه عه‌ره‌بی عێراق به‌گشتی و كورد به‌تایبه‌ت سێرچ بۆ ئه‌م جۆره سایت و ماڵپه‌ڕانه ده‌كه‌ن؟
به‌شێكی زۆری ده‌توانین له چوارچێوه‌ی كات به‌سه‌ربردن كۆ بكه‌ینه‌وه. بۆ نموونه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه ڤیدیۆییه‌كان %70ی ئه‌م به‌كارهێنه‌رانه پێك ده‌هێنێت. به‌ڵام مه‌به‌سته‌كانی فێربوونیش هۆكارێكی گرنگه، به تایبه‌ت ئێسته فێربوونی زمانه‌كان عه‌ره‌بی و ئینگلیزی زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه، هه‌روه‌ها به‌شێكی بهلادابردنه و خۆبهتاڵكردنهوهیه.
وه‌ك وڵاتان هیچ یاسا و ڕێساییهكمان هه‌یه له‌باره‌ی ''ئه‌خلاقی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت'' له كوردستاندا؟
به‌داخه‌وه وه‌ڵامه‌كه نه‌خێره. ئه‌گه‌ر سه‌یری به‌ره‌وپێشچوونی ئینته‌رنێت بكه‌ین له نێوان ساڵه‌كانی 2005 بۆ 2020، گۆڕانێكی زۆر گه‌وره و به‌رچاو ده‌بینین له وڵاتاندا. ئه‌گه‌ر باسی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین به‌تایبه‌تی، په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992 دامه‌زراوه، چه‌ند یاسایه‌ك هه‌یه كه زۆر گشتین. له وانه یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره زیره‌كه‌كان یان ئه‌لیكترۆنییه‌كان. تا ئاستێكی كه‌م هه‌ندێ كێشه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام كێشه‌ی تریشی دروست كردووه. نموونه ئه‌گه‌ر كۆمێنتێكی گاڵته‌ئامێز یان نامه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كت بگۆڕیته‌وه، ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌م هاوڕێیه‌ت داوایه‌ك له‌سه‌رت به‌رز بكاته‌وه، بۆی هه‌یه له یه‌ك ساڵ بۆ سێ ساڵ بگیرێیت. له دادگاكانیش ئه‌م یاسایه باوه و زۆریش كاری پێ ده‌كرێت. به‌ڵام كێشه‌ی زه‌ق و گه‌وره‌ش چاره‌سه‌ر ناكات. بابه‌ته‌كانی ناوزڕاندن، ته‌شهیر، بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ناڕاست هیچ یاسایه‌كی نییه كه بتوانێ زه‌وینه‌یه‌كی سه‌لامه‌تتر و باشتر دروست بكات بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت.
هیچ هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ سانسۆركردنی سایت و ماڵپه‌ڕه‌كان له ناوخۆی كوردستان، چونكه هه‌ر كه‌سێك بییه‌وێت له وێب سێرچ بۆ هه‌موو شتێك ده‌كات به‌بێ ڕێدان؟
به‌داخه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش كه‌موكوڕییه‌كی زۆر هه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری وڵاتانی دنیا بكه‌ین به‌شێكی زۆری هه‌وڵی سانسۆركردن و چاودێریكردنی ماڵپه‌ڕ و ته‌نانه‌ت بهكارهێانهرانیش ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش بۆ خوڵقاندنی زه‌وینه‌یه‌كی ته‌ندروستتره بۆ به‌كارهێنه‌ران و هاووڵاتییان. بۆ نموونه ئه‌مه‌ریكا دادگای تایبه‌تی هه‌یه بۆ تاوانكاری كه به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی رێك ده‌خرێت یان ده‌كرێت، توركایا و ئێرانیش سانسۆرێكی زۆر به‌كار ده‌هێنن. چین ته‌نانه‌ت رێ به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش نادات بۆ پاراستنی بارودۆخ و زانیاریه‌كانی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ناوه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته. ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران زانیاری‌یان له‌سه‌ری هه‌یه به‌شێكی كه‌می وێبه. به‌شه‌كه‌ی تری كه به دارك وێب و دیپ وێب ناویان ده‌برێت، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانیان له ته‌شه‌نه‌كردندایه.
به‌مه‌ش زهیانێكی زیاتر و گه‌وره‌تر به وێبی كوردی و بیركردنه‌وه و په‌روه‌رده‌ی تاكی كورد ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ نموونه گه‌ڕان به دوای پێداویستی قه‌ده‌غه‌كراو و رێپێنه‌دراوه‌كان، زۆر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه. بۆ نموونه ده‌توانی شێوازی دروستكردنی ده‌مانچه‌یه‌كی كورتمه‌ودا ببینیت كه ده‌توانی به پرێتهری سێ دووری دروستی بكه‌یت و هیچ دیتێكتهرێك نه‌یگرێت، چونكه له پلاستیك دروست ده‌كرێت. ئه‌وه‌ی له دیپ وێب و داركوێب ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئاسایی بوایه له وێبی ئاسایی به‌ده‌ست ده‌كرا. به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له‌م مه‌ترسییانه نابینرێت، ته‌نانه‌ت زانیاری ئه‌م ته‌كنه‌لۆجیا نوێیانه زۆر كه‌مه لای به‌رپرسان.