دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رووداوێكی ته‌قه‌كردن له شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر ڕووی دا و به‌پێی به‌داوادچوونی "وشه" ته‌قه‌كردنه‌كه بۆسه دانان بووه بۆ كه‌سێك.
شایه‌تحاڵێكی ڕووداوه‌كه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، رووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بووه كه سێ پیاون وه‌ك باند كارده‌كه‌ن یه‌كێكیان ژنه‌كه‌ی بۆ كاری له‌شفرۆشی به‌كارهێناوه و به پیلانی پیاوه‌كه‌ی خه‌ڵكیان بانگكردووه‌ته ماڵه‌كه‌یان و پاره‌یان لێ وه‌رگرتووه له‌به‌رانبه‌ر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆكانی.
ژنه‌له‌شفرۆشه‌كه‌یش نه‌گیراوه
روونیشی كرده‌وه ڕووداوه‌كه ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه هات كه كه‌سێك ده‌چێته ئه‌و ماڵه‌و دواتر ئه‌و سێ پیاوه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ری و داوای پاره‌ی لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام پۆلیس له‌وكاته‌دا به‌دوای ئه‌و سێ كه‌سه‌وه بووه و له ئه‌نجامدا ته‌قه له‌نێوان پۆلیس و ئه‌و بانده‌دا ڕووی داوه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه ئێسته دوو له تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵهاتوون و ژنه‌له‌شفرۆشه‌كه‌یش نه‌گیراوه، به‌ڵام مێردی ژنه‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ته‌نیا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به سووكی برینداربووه.
یه‌كه‌مجار رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌مشێوه‌یه له هه‌ولێر ڕوو ده‌دات. هێشتا پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه و زانیاری له‌باره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.