هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی 2020ی برده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتاییدا له یاریگه‌ی وێمبڵی و له ناو له‌نده‌ن، له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای برده‌وه.
یاریی كۆتایی یۆرۆی 2020 ئه‌مشه‌و "یه‌كشه‌م 11ی تهمووز" له یاریگه‌ی وێمبڵی له له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو، ئیتالیا به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ر رۆبێرتۆ مانچینی، به لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه به 3-2 گۆڵ براوه بوو، دوای ئه‌وه‌ی له كاتی ئاسایی و زیادكراوی یارییه‌كه‌دا به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوون.
ئیتالیا دووه‌مجاره له مێژوودا ده‌بێته پاڵه‌وانی یۆرۆ.